یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری مه‌راسیمێكی ژینگه‌پارێزی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/04/2011 : 14:18:45
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 27/4/2011 به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندێكی یاوه‌ری، هه‌روه‌ها به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایان، له‌ نێو هۆڵی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌راسیمێك بۆ به‌رز راگرتنی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌ پاراستنی ژینگه‌، به‌ بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌و له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، پێشانگایه‌كی فۆتۆگۆڕافی بۆ وێنه‌ سروشتی‌و ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه‌، دواتر خه‌ڵات به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانی ئایینی‌و تاربێژان به‌خشرا، كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان‌و، دواتر سه‌ركه‌وتتوانه‌ كۆتایی به‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ هات.

پاشان سه‌ردانی هه‌ردو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدیه‌كان و كاروباری مه‌سیحیه‌كانیان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و پیرۆزباییان له‌خالد جه‌مال ئه‌لبێر به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحی و خه‌یری بوزانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزیدیه‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌ كرد، له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و سوودوه‌رگرتن له‌كلتوری پێكه‌وه‌ژیانی مێژوویی ئاینه‌كانی كوردستان و ئه‌و بنه‌ما شه‌رعی و یاساییانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه‌ كوردستان بكرێته‌ لانكه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی و دیموكراسی.