یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
به‌ به‌شداری زانایانی ئایینی یادی به‌ناو ئه‌نفالی ده‌شتی كۆیه‌ كرایه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/04/2011 : 12:11:19
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ یادی كاره‌ساتی جه‌رگبڕی به‌ناو ئه‌نفالی ده‌شتی كۆیه‌وه‌، مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه‌ له‌ ده‌شتی كۆیه‌ كرایه‌وه‌، به‌پێی راپۆرتێكی كوردستان تیڤی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئایینی وتاریان تێدا خوێنده‌وه‌، كه‌ تێیدا وێڕای پشتیوانیكردن له‌ داوكاری كه‌س‌و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان، كه‌ پێویسته‌ ئاوڕی زیاتریان لێبدرێته‌وه‌‌و، خزمه‌تیان بكرێت، هه‌روه‌ها روونیشیان كرده‌وه‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ دژی ئیسلامیش بوو.

مامۆستا مه‌لا عه‌بدولحه‌مید چۆمانی یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی یاده‌كه‌، پێی وایه‌ حكومه‌تی به‌عسی زوڵمی له‌ ئیسلام كرد‌و، ویستی به‌ناوی ئه‌نفال، كه‌ ناوی سووڕه‌تێكی قورئانی پیرۆزه‌، رای جیهان به‌ گشتی‌و جیهانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی بشێوێنێت.

كه‌س‌وكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیش داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، پتر ئاوڕییان لێبده‌نه‌وه‌‌و، له‌ ساڵانی داهاتووش ئه‌م یاده‌ ببردرێته‌ فلكه‌ی داوداوه‌، كه‌ سه‌نته‌ری رووداوه‌كانی ئه‌نفاله‌‌و، هه‌موو گووندنیشانی ده‌ڤه‌ری كۆیه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن.

سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاشتی گووتی: ژماره‌یه‌ك خانوو بۆ كه‌س‌و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان دروست ده‌كرێن‌و، مینۆمێنته‌كی تایبه‌ت به‌ ئه‌نفالی كۆیه‌ش له‌ فلكه‌ی داوداوه‌ دروست ده‌كرێت.