یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری ئاشته‌واییه‌ك ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/05/2011 : 14:44:20
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 13/5/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵ و ڕیش سپیانی سنوره‌كه‌، له‌ مزگه‌وتی ته‌قوای شاری كه‌لار، به‌شداری كرد له‌ ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی (باجه‌ڵان و نعێم ).

ئه‌مه‌و له‌و مه‌راسیمه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی لقه‌وه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كردو، تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی پێكه‌وه‌ژیان‌و ته‌بایی‌و، ئاشتی‌و ئاشته‌وایی له‌ ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ و، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مڕۆی میلله‌ته‌كه‌مان و، داوای له‌ ئاماده‌بوان كرد كه‌ ئه‌و بنه‌ما جوانه‌ی ئیسلام بپارێزن و، هه‌میشه‌و هه‌موو كات له‌ هه‌وڵی ئاشتی و ئارامی و برایه‌تی نێوانیان بن.

شایانی باسه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ بۆ به‌خشینی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوو له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كه‌ چه‌ند مانگێك پێش ئێستا به‌ كاره‌ساتێكی دڵ ته‌زێن پیاوێكیان له‌ بنه‌ماڵه‌ی باجه‌ڵانیه‌كان كوشتبوو له‌ ڕێگای به‌غدا...