یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا تاهير رەشاڤەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ مامۆستا  مەلا طاهير بەحرکەیی لەسەر گەشتە زانستیەکی بۆ وڵاتی یەکەن ساز دەکات    *****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت   
حوكمی كڕین و فرۆشتن به‌ قاچاغ
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/01/2023 : 19:55:23
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان له‌ ناوچه‌ی پشده‌ر پرسیاریان كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به‌ حوكمی كڕین و فرۆشتن به‌ قاچاغ له‌ سه‌ر سنوره‌كان به‌ تایبه‌ت له‌سنوره‌كانی چیای قه‌ندیل و به‌ تایبه‌تیش هێنانی مه‌ڕو ماڵات له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ كه‌ زۆر جار بووه‌ته‌ مایه‌ی له‌ ناوچوونی مه‌ڕو ماڵات و خاوه‌نه‌كانیشیان، یان بریندار بوونیان، یان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان ..هتد هه‌روه‌ها زۆرجار شوانه‌كان له‌ ترسی ڕوحی خۆیان مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌ له‌وێ به‌جێده‌هێڵن و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ له‌ناو به‌فرو سه‌رما گیر ده‌خۆن و له‌ناو ده‌چن ..هتد

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ دانیشتنی ژماره‌(12) له‌ به‌رواری 13/12/2023 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌و مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه‌:

وێڕای سه‌ركۆنه‌مان بۆ ئه‌و حكومه‌ت و لایه‌نانه‌ی خه‌ڵكیان ناچار كردووه‌ بۆ په‌نابردن بۆ كاری قاچاغ و نایاسایی و ئه‌و مامه‌ڵه‌ توندو نا مرۆڤانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سنورنشینان و كاسبكارانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام:

1. به‌پێی ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت هه‌ر كارو كاسبیه‌ك ببێته‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی مرۆڤ یان كه‌مئه‌ندام بوونی، یان ئه‌وه‌نده‌ ڕیسكی تیادا بێت ببێته‌ مایه‌ی له‌ناوچوون و فه‌وتانی گشت یان زوربه‌ی سه‌روه‌تی مرۆڤ ئه‌وه‌ ئه‌و كارو كاسبیه‌ ده‌بێت به‌حه‌رام له‌ جۆری (الحرام لغیره)، مامه‌ڵه‌كه‌ش بێ شه‌رعییه‌، خوای گه‌وره‌ش له‌ قورئانی پیرۆز ڕێگری لێكردووه‌و به‌ عمومی ئایه‌تی: [وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ] {سورة البقرة من الآية : 195} مه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ ئه‌وكاره‌ ده‌كات ناچار بێت و هیچ كارێكی دیكه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وێت بژێوی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی پێ دابین بكات، و كاره‌كه‌ش لایه‌نی سه‌لامه‌تی زیاتر بێت له‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی.

2. به‌ پێی یاسا گشتیه‌كانی شه‌ریعه‌ت لابردنی زیانه‌كان پێش ده‌خرێن له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی قازانجه‌كان: (درء المفاسد أولى من جلب المصالح) برِوانە: الأشباه والنظائر لابن السبكي 1/105.

3. هه‌روه‌ها ڕه‌چاوكرتنی مافی ئاژه‌ڵان و بێ زمانان واجبێكی شه‌رعیه‌و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێت: (اتقوا الله في هذه البهائم) رواه أبوداود باسناد صحيح.

4. هه‌ركه‌سێكیش ببێته‌ هۆكار بۆ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ و خه‌ڵكی بنێرێت وه‌ك كرێكار یان شوان  یان خه‌ڵكی ناچار بكات بۆ ئەو‌ جۆره‌ كارانه‌ ئه‌وا گوناهبار ده‌بێت و هه‌مان حوكمی هه‌یه‌.

5. هه‌ر كه‌سێك له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ر سنوور به‌ هه‌ر پاساوێك بێت ببێته‌ مایه‌ی كوشتن یان هه‌ڵدێران یان بریندار بوونی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی بێچه‌ك كه‌ بیه‌وێت كاسبی بكات با كاره‌كه‌شی یاسایی نه‌بێت گوناهبار ده‌بێت، چونكه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی ئارام و یاسا به‌ركاره‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ هاوڵاتیانه‌ بكرێت نه‌ك به‌ گولـله‌و توندو تیژی .

داواكاریشین كه‌هه‌م خه‌ڵكی خۆی بپارێزێت له‌ هه‌ر كاسبیه‌كی مه‌ترسیدار بۆ خۆی یان بۆ چوارده‌وری و هه‌م پاسه‌وان و پۆلیس له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ر سنوره‌كان خۆیان بپارێزن له‌كوشتن و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان وبه‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان و نێوده‌وڵتیه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ  بكه‌ن.

والله تعالی أعلم.

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین.

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

19/جمادی اڵاول/ 1444ه= 13/12/2022م = 22/سه‌رماوه‌رز/ 2722ك