یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى
|
العربية
ئێمە لە فەیسبوک
په‌یوه‌ندی
|
لقه‌کان
|
ستافی کار
|
لینکی پێویست
دەسپێک
هەواڵ
ڕاپۆرت
بەیاننامە
فەتوا
وتار و بیروڕا
گەلەری
بمانناسە
وتاری هەینی
پرسیار‌و وەڵامی ئایینی
*****
*****
بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات
*****
*****
بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت
*****
*****
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات
*****
*****
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات
*****
*****
مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
زانا‌و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە
*****
*****
یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە
*****
*****
دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات
*****
*****
د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە
هەواڵ
بابه‌ته‌کانی تری نووسه‌ر
وه‌رزش له ئیسلامدا
وتار و بیروڕا
د. رقیب سعید مزوری
گرنگی مرۆڤەکان لە ژیانماندا !!
هەمزە سەعید (شەشۆیی)
كاری بانگخوازی و پڕۆسه‌ی سیاسی له هاوماڵیهوه بۆ جیاكردنه‌وه
د.خالد سید جلال زراری
پڕۆژه هه‌مواری یاسای باری كه‌سی عێراقی.. شرۆڤه وهه‌ڵسه‌نگاندن
د.بیلال مەلۆ برادۆستی
تەڵقین و رێنمایى کردنی مردوو لەروانگەی شەریعەتی ئیسلامدا
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی/ سلێمانی
موفتی و زانای گه‌وره، مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی ته‌مه‌نێك بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زانست و ئایین
مەلا حمید سیوەیلی
ئێمە موفتین یان فیتنەگێڕ
د.مغدید کەریم
پەیمانی مەدینە.. توێژینەوەیەکی فیقهی شیکارییە لە چوارچێوەی یاسای دەستووریدا
د.سیروان کەرکوکی
كێشەی مامۆستایانی ئایینی و چارەسەر ئایا مزگەوتتان بۆ خۆتان دروست كردووە، یان بۆ پەروەردگار؟
د.عباس عەلی
ڕەمەزان مانایی چیە
سيحرو جادوو له روانگەى شەريعەتەوە
ئەرشیفی وتار >>
به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د
به‌رواری دابه‌زاندن:
04/03/2011 : 11:30:59
قه‌باره‌ی فۆنت
وتارخوێنه‌كانی سه‌را ،بۆ به‌رگرییان له مامۆستایانی ئایینی هه‌ڵه‌بجه نه‌كرد
هه‌موومان ده‌زانین كه مروَڤ قابیلی هه‌ڵه‌یه و جگه له پێغه‌مبه‌ران سلاَوی خوایان له‌سه‌ربێت هیچ كه‌سێكی دیكه له گوناه به‌دوور نیه و چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه دووچاری هه‌ڵه ببێت بهلاَم گرنگ ئه‌وه‌یه په‌شیمان ببێته‌وه و ته‌وبه‌ی لێ بكات .
جێگه‌ی دڵخوشیه و مایه‌ی سوپاسكردنه كه ماموَستایانی ئایینی هه‌میشه روَڵی پێشه‌وایی ئایینی خوَیان پیاده‌كردووه و شان به‌شانی ئایینیش لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تیان فهراموَش نه‌كردووه له كوردستاندا و هه‌میشه هاوتای ئایین هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بووه و له‌گه‌ڵ به‌رگری كردن له ئایین و بیروباوه‌ر و ئیسلامه‌تی به‌رگریان له خاك و نیشتمان كردووه و نمونه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ش زوَر جار باسكراوه و وه‌ك روَژی رووناك له‌به‌رچاوماندایه ، بوَیه پێویسته ئه‌مه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه زانایانی ئایینی له روَژی له‌دایك بونمانه‌وه پێوستین بوَ ئێمه و تادرێژایی ژیان و تا دوای مردن و چونه ناو گوَرهوه .
بهلاَم ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌و ماموَستا ئایینیانه‌ن كه پێشتر یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان به‌وه توَمهتباردهكرد كه پاشكوَی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانه و به‌فه‌رمانی حزب كارده‌كات !! بهلاَم دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌ی سه‌باره‌ت به بارودوَخ و رووداوه‌كانی چه‌ند روَژی رابردووی شاری سلێمانی بلاَوكردهوه و تیایدا وێرای ئیدانه كردنی توند‌و تیژی ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه پێویسته خوَپیشاندان سیمای ئارامی و خستنه رووی داخوازیه‌كانی پێوه‌دیاربێت ، هه‌روه‌كو پێویسته حكومه‌ت و هێزه ئه‌منیه‌كانیش خوَپیشاندهران وه‌ك روَڵه و برای خوَیان سه‌یر بكه‌ن ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌یاننامه پر به‌ها و گرنگه ئه‌و ماموَستایانهی یه‌كێتی زانایانیان به پاشكوَی حزب توَمهتباردهكرد ئێستا خوَیان بونه‌ته پاشكوَی حزب و به‌فه‌رمانی حزبه‌كه‌یان گه‌نجان و لاوانی شاری سلێمانی بوَ توندووتیژی هانده‌ده‌ن .
ده‌بوایه ئه‌و ماموَستائایینیانهی كه سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراون و هه‌موو كه‌س ده‌زانێت لایه‌نه‌كه‌یان له كوێوه بیروَكهكانی سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌ر له‌هه‌موو شتێك به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌به‌رده‌م خوَپیشاندهرانی سلێمانی ئیدانه‌ی به‌رد بارانكردنی زانایانی ئایینی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان بكردایه كه‌له چه‌ند روَژی رابردوودا له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی خوَپیشاندانهكان هاتبوون بهلاَم له‌لایه‌ن خوَپیشاندهرانهوه به‌ردباران كران ، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بهراستهوخوَ و ناراستهوخوَ باسی لێوه نه‌كرا هاوكات به‌چه‌ند جارێك ته‌نها ناوی ئه‌و سێ خوَپیشاندهره به شه‌هید ده‌هات كه له‌به‌ره‌ی خوَپیشاندان بوون بێ ئه‌وه‌ی باس له‌و پوَلیسه شه‌هیده بكرێت كه ئه‌ویش گه‌نج و لاوێكی تازه پێگه‌یشتووی ئه‌م ولاَتهیه و ته‌نها تاوانی به‌رگریكردن بوو له ئارامی !!!!
ترسناكترین حاڵه‌ت له رووی ئایینی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كوَمهلاَتی ، ئه‌و ماموَستا ئایینیه بوو كه خوَی كرد به وتارخوێنی سه‌رای سلێمانی و هاوشێوه‌ی قه‌رزاوی و ئیخوان موسلیمینهكانی میسر نوێژی هه‌ینی سیاسی له سه‌رای سلێمانی ئه‌نجامدا و تیایدا به زاڵبونی بیرورای سیاسی به‌سه‌ر بیرورای ئایینی كه‌وتبووه هه‌وای خوَیی و وایده‌زانی له ناوه‌راستی شاری قودسه‌وه وتار ده‌خوێنێته‌وه و فه‌توای جیهادی راگه‌یاند و موسوڵمانان و به‌شداربوانی وتاره سیاسیه‌كه‌ی هانده‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی ئارامی بگه‌رێننه‌وه بوَ ره‌وشی ئابووری و ژینگه‌یی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیان ، توندی ده‌كردنه‌وه به‌وه‌ی كه به‌شداریكردن له‌و نوێژه‌دا خێری له عه‌مره‌ی دوباره و سێ باره زیاتره ، ئاخر به چ به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌م فه‌توایه ده‌درێت ، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی له‌و جوَره هه‌بێت بوَ لیژنه‌ی بالاَی فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای ناكات تاوه‌كو ئێمه‌ش له‌و جیهاده‌ی له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیه‌وه به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كرێت به‌شداری بكه‌ین؟ !!! ، لێره‌وه ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت دێته‌وه بیرمان كه (قال عبد الله بن عمرو بن العاص سمعت النبی صلی الله علیه وسلم یقول" إن الله لا ینزع العلم بعد أن أعگاهموه انتزاعا ولكن ینتزعه منهم مع قبچ العلما‌و بعلمهم فیبقی ناس جهال یستفتون فیفتون برأیهم فیچلون ویچلون" صحیح البخاری الجز‌و 6 صفحه 2665) واته عهبدوڵلاَی كوری عه‌مری كوری عاس ره‌زا و ره‌حمه‌تی خوای لیبێت فه‌رمویه‌تی :"له‌پێغه‌مبه‌ری خوام بیستووه درودی خوای له‌سه‌ربێت فه‌رمویه‌تی :"خوای گه‌وره زانستتان لێ ناكێشێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێی به‌خشیون بهلاَم به كێشانی روَحی زانیان زانست نامێنێ له‌ناوتانا و ئه‌وكات كه‌سانێكی نه‌زان ده‌مێننه‌وه له‌ناوتانا كه فه‌توا ده‌ده‌ن ، فه‌تواكانیشیان ته‌نها رای تایبه‌تی خوَیانه و په‌یوه‌ندی به به‌ڵگه ئایینیه‌كانه‌وه نیه و به‌مه‌ش سه‌رله خوَشیان و له خه‌ڵكیش ده‌شێوێنن ، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی و راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌وه رای تایبه‌تی خوچیهتی و ته‌عبیر له بیر‌و بوَچونی خوَی ده‌كات ، ئاخر بوَ ده‌بێت ماوه‌ی چه‌ند روَژێكه خوَپیشاندهران به‌هێمنی كوَبونهوه و ده‌ربرینی رایان به ئارامی له گوَرهپانی سه‌رای سلێمانی ده‌رده‌برن دوور له توند‌و تیژی كه‌چی بههوَی فه‌توایه‌كی ناراست كه رای تایبه‌تی خوَیهتی دووباره سلێمانی خوێناوی بكرێته‌وه ؟ ئایا چ خێرێكی گه‌یشت به‌و فه‌توایه‌ی دووباره خوَپیشاندهرانی به‌ره‌و توندوتیژی برده‌وه و تاوان و گوناهی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی 13 گه‌نج و لاوی دیكه‌ی شاری سلێمانی له ئهستوَی كێدایه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه تیروَری فیكری نه‌بێت چی تری ناو ده‌نێین ؟!!!!!
* روَژنامهنوس و ده‌رچووی كوَلێژی شه‌ریعه و خوێندنی ئیسلامی – زانكوَی دهوَك .
گەلەری زانایان