یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە   
مه‌لا كامه‌ران شاكر قادر- شه‌قڵاوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/08/2015 : 11:28:57
قه‌باره‌ی فۆنت
وتاری هەینی و گرنگیەكەی

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

وتاری هەینی و گرنگیەكەی

بەشی یەكەم

یەكەم: گرنگی ووتاری هەینی .

دوەم: سیفەتی وتاری پیغەمبەر صلی الله علیە وسلم

سێهەم: چەند تێبینیەكی گشتی لەسەر وتاری هەینی .

چوارەم : وتاری هەینی و كیشە ئابوریەكان .

پێنجەم : لێزانی وكارزانی  گەیاندن.

--------------------------------------------

یەكــــەم :- گرنگی وتاری هەینی : -

وتاری هەینی جیاوازە بەچەند تایبەتمەندیەكی دیاری كراو لە هەموان گرنگتر ئەوەیە بابەتی وتارەكە نزیك بیت لە واقعی ژیانی خەلك – كاریگەری قوڵ لە پیكهاتەی بیرو رەوشت – تواناداری لەسەر گەیشتن بە بیرو هۆشی خەڵكەكە بە تایبەتی ئامادەبونی وتاری هەینی فەرزە لە سەر هەر موسڵمانێكی باڵغی خاوەن عەقل، بۆیە جۆرەها تەمەنی تیایە بە تەمەن و مناڵ و پیاو و ئافرەت و دەسەلاتدار و ژێر دەست و..... هەمویان گوێ دەگرن لە وشەكانی وتاربێژ وەكو عیبادەتێك نەوەك وەكو قسەی ئاسایی، هەمووی لە یەك رۆژی دیاریكراو لە هەمو وڵاتانی ئیسلامیدا كە وا دەكات لەو رۆژەدا خەڵك كاڵایەكی بە نرخ بەدەست بینن بۆ دونیا و دوارۆژیان ئەوەی كە خەڵك پێویستی پێیەتی لە ژیانی رۆژانەدا جا چ پەیوەست بێ‌ بە بابەتی ئیمانیەوە یان كاروباری كۆمەلایەتی یان رامیاری یان سەربازی یان راگەیاندن .

وتار بێژی لە ئیسلامدا :-

 لە شارێكی وەكو لەندەن خەڵكەكە كۆدەبنەوە لە دەورەی وتاربێژان لە گۆشەیەك و شوێنێكی دیاریكراو بۆیە لە باخچەی (هایدبارك)دا كاتێك قەشەیەك دەوستێ‌ تا وتاریك پێشكەش بكات ئەوەندە خەڵكە لە دەورەی كۆنابنەوە وەكو پێویست بەڵكو ژمارەیەكی كەم كۆدەبنەوە لە بیسەران، لە بەرچی؟ چونكە وتارەكەیان لە چەند بابەتی دیاریكراودا تێناپەرێ‌ لە سەر ژیانی مەسیح كە لە ئینجیلەكان وەرگیراوە یان هەندێ‌ نزم گۆتن‌و دوعاكردن و هەندێ‌ بابەتی تر كە لەلای خەلكەكە روون و ئاشكرایە وچەند جار گوێ‌ بیستی بونە ودوبارە بۆتەوەو وای لێهاتوە هەست و ویژدانی كەس ناجولێنێ‌ وەكو سەردەمی پێشتر، بەڵام كاتێك كە سەیری وتاربێژی دەكەین لە ئیسلام چەند بنچینەو یاساو رێسای تایبەتی خۆی هەیە بۆنمونە وتاری هەینی و ئەو تایبەتمەندیانەی كە هەیەتی هەموو موسڵمانان ئامادەی دەبن و دادەنیشن بۆ بیستنی و هەریەكە و تەواوی هەستی بیستنی بۆ وتاربیژ بە كاردێنێ‌ بەم جۆرە روی تێدەكرێ‌ وەرنەگیراوە لە ئینجیلی نوسراو و چەند وشەیەكی هەلفریو دەر بەلكو وتاری هەینی یاساو دەستوری ژیانە وپەیرەو پرۆگرامی كارە پاڵپشت كراوە بە باشترینی قسە كە نەگۆرانكاری بە سەر هاتوە و قسەی مرۆڤ نیە بەلكو كەلام و قسەی پەروەردگاری مرۆڤەكانە هیچ كەلامێك نیە لە جوانی وەكو كەلامی خوا بەتام و چێژتر ، وە گرنگی وتاری هەینی لەوەوە زیاتر بە دی دەكرێ‌ لە ئیسلامدا كە ئەوانەی ئامادەی ئەم دانیشتنە دەبن هاتنەكەیان لە بەر گوێرایەلی فەرمانی خوایە كە دەفەرموی:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلاةِ مِن يَوْمِ الجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا البَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ)

هەروەها مل كەچی فەرمانی پێغەمبەرن صلی الله علیە وسلم صلى الله علية وسلم (من ترك ثلاث جمع تهاوناً طبع الله على قلبه) وە هەروەها ئەو نوێژخوێنانە خۆیان ئامادە كردوە بۆ وەرگرتنی فەرمانەكانی خوا دەبینی بەشی زۆریان خۆیان شۆردوەو بۆنی خۆیان خۆش كردوەو خۆیان بەجل و بەرگ و پۆشاكی جوان رازاندۆتەوە هاتون بەرەو ماڵی خوا بە تەواوترین ئامادەباشی خۆیان ئامادە كردوە و دڵەكانیان لەو رۆژەدا پاك دەكەنەوە بۆیە پێویستە و بە پێویست دەزانرێ‌ داوا لە وتاربێژەكان بكرێ‌ گرنگیەكی یەكجار زۆر بدەن و دەورێكی باڵایان هەبێ‌ لە بەبیرهێنانەوەی خەڵك بە پرۆگرامێكی قوڕئانی بە تێگەیشتن و جێبەجێكردنەوە ئەوە سەرەتای دەست پێكردن دەبێ‌ بۆ یەك رێزی ئیسلامی بە ماوەیەكی كورت هەر چەندە دەتوانی كاتی زیاتر بۆ تەرخان بكات بەڵام لەم ماوە كورتەی رۆژی هەینی دەتوانی پەیامی زۆر گرنگ بگەینێ‌ چونكە قسەی خۆش و پاك و بیرۆكەی دروست كار یگەری یەكجار زۆری دەبێ‌ بە ڕیگای تر ناكرێ‌ رۆناكبیران دەڵین قسە كاری خۆی دەكات ئەگەر بۆ ماوەیەكی تریش بێت و دەست بەجێش نەبی ئەمەش كە دەقی ئایەتی قورئانە لەسەر كاریگەری قسەی خۆش و جوان و پاك كە دەفەرموێ‌:(أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلاً كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرَةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاءِ تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا وَيَضْرِبُ اللَّهُ الأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ)

 

 

 هـ.بـ