یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   حوكمی كڕینی كارتی مۆبایل به‌ قه‌رز و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ حازر به‌كه‌متر    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی تاتۆ كردن و خاڵ كوتان روون دەکاتەوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی دهوک دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/02/2021 : 20:13:33
قه‌باره‌ی فۆنت
توانا سەرسوڕهێنەرەکەی ئیسلام لە بڵاو بونەوەو بەرقەرارکردنی ئاشتیدا

بەدرێژایی مێژوو ئیسلام و ئاشتی دوانەی یەکترو دوشتی لێک دانەبڕاو بوون شەڕەف و سەروەرەییەکی گەورەیە کەمێژوو تۆماری کردووە موسڵمانان داهێنەرو دەستپێشخەری ئاشتی بوون تەنانەت ناحەزو نەیارە ویژدان زیندوەکانیش گەواهیدی ئەوە ئەدەن کاتێ موسڵمانان حوکمیان کردوون ژیانیان پارێزراوترو شایستەتربووە لەوکاتەی خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان کردوە،مێژوو توانای خێرا بڵاوبونەوەی ئیسلامی بوتۆمار کردووین وەدانی بەوەناوە کەمیللەتان پۆل پۆل بەکەمترین بانگهێشت هاتونەتە ناو ئەم دینە،نهێنی ئەو خێرا بڵاوبونەوەیەش ئەوەیە کەئەم دینە چ بیروڕاکانی وەچ عیبادەت و پەرستشەکانی وەچ ڕەوشت و یاسا مەدەنیەکانی گونجاون لەگەڵ سروشتی مروڤدا لەگەڵ عەقڵیدا،دەرونەکان پاکو ئارام دەکاتەوەو ڕۆحەکان بەرزو بڵند ڕائەگرێت هەمیش لەش و جەستە تەندروست ئەکات و خێزان بەیەکەوە ئەبەستێتەوەو کۆمەڵگا توندوتۆڵ و تۆکمە ئەکات وەدادگەری ئەچەسپێنێت و بەرژەوندی دەستەبەر ئەکات و زیانەکان لەمرۆڤ دوور ئەخاتەوەو گیانی چەکەکردن و بەخشین لەناو خەڵکدا بڵاو ئەکاتەوەو خراپەکاری قەڵاچۆ ئەکات.

دیارترین و گەورەترین شتی ناو ئەم دینە ئەوەیە کە بیرو ڕاکان ساناو ئاسانن و ناڕۆشنی و گرێ و گۆتاڵ و شتی دژ بەیەکی تێدا نیە،سروشتی ساغی هەموو کەسێک وەریدەگرێت و عەقڵی لارو خواریش نەبێت دژایەتی ناکات،یەکێک لەودەرگایانەی کەئیسلام لێوەی ئەچێتە ناو دڵان بریتیە لەو ساکاری و سەماحەت و مرۆڤدۆستییە کەهەیەتی،ئیسلام دڵئارامیی و خەیاڵڕاحەتی ئەداتە شوێنکەوتوەکانی دەرگایەکی فراوان و گەورە ئەخاتە شەرپشت بۆیان کەلێوەی لێبوردەیی و ئومێدو پاداشتی ئاخیرەت و هەرچی بەهای باڵاو خوڕەوشت و خەسڵەت و سیفەتی ناوازە هەیە چنگیان کەوێ بەبێ هیچ بەرامبەرێک  کەچی لەئایینەکانی تردا چەندین باجی دارایی و دیاری وقوربانی و سەربڕین و گوێلەمشتبوونی روهبان و قەشەکانی لەسەر فەرز ئەکرێت و چاودێری ئەخرێتە سەرو سزا ئەدرێت و بێبەش ئەکرێت لەنازوبەخششەکانی خوا بەبڕیارێک..کەچی هیچ شتێک لەمانە لەناو ئیسلامدا بوونیان نییە،کەواتەسەیر نییە،ئەم ئاینی ئیسلامه وەک باڵدارو گزنگی بەیان بڵاو بێتەوەو ئاسۆ هەموو بگرێت و تاریکایی ڕاوبنێت و ئەم ڕوناکیە دڵەکان و چاوەکان ڕۆشن بکاتەوەو خەڵکی هەموو وڵاتان پێشوازیی لێ بکەن،لەڕاستیدا سانایی ڕێنماییە ئیسلامیەکان و ئاکاری بەرزی موسڵمانان بوون ڕێگەیان خۆشکرد بۆئەوەی میللەتانی دونیا بێنە ناو ئیسلام نەک زەبری شمشێر ئەو کارەی کردبێت وەک ناحەزو بوختان چی و داخ لەدڵەکان ئەمە ئەڵێن،ڕاستە شمشێر پێدەچێ کەزەوییەک بگرێت و داگیری بکات،بەڵام هەرگیز ناتوانێ دڵان داگیربکات و تۆیی هیدایەتیان تێدا بڕوێنێ،

نەک هەر ئەوە بەڵکو مرۆڤ هەربە سروشتی خۆی حەز بەدینێک ناکات کەبەزۆر بدرێ بەسەریا پەیامی پیرۆزی ئیسلامیش دژی ئەوە ئەوەستێتەوەو هەرگیز شتی واقەبول و پەسەند ناکات،ئەوە خوای بەزو باڵا بە پێغەمبەری نازدار درودی خوای لەسەربێت ئەفەرموێت(أفأنت تكره الناس حتی یكونوا مٶمنین)یونس:۹۹

واتە:ئەرێ تۆ زۆر ئەکەی لەخەڵکی تابێن وببنە ئیماندار

یان ئەفەرموێ(لا إکراە في الدین قد تبین الرشد من الغي)البقرة:۲٥٦

زۆر کردن و لەوەرگرتن و گەیاندنی دیندانیەو دروست نیە

ئەدی خوا خۆی ئەفەرموێ گەر بمان ویستایە هەمو خەڵکمان ئەکردە ئیماندارو ناکۆکیان لەهیچ شتێ ناو بەڵام باخۆیان هەڵبژێرن و کێ ویستی لێیە ببێتە موسڵمان وەکێ بێ باوەوڕێ هەلەبژێرێ خوا هەڵبژاردنی داوەتە دەست مرۆڤەکان خۆیان ئەویش ئەو پەڕێ ڕێزو ئازادیە بۆمرۆڤایەتی

خوا هەرگیز نرخ بۆ ئیمانێک دانانێ کە خاوەنەکەی بەحەزو هەڵبژاردنی خۆی وەرینەگرتبێت،هەر بۆیە ئیمانی فیرعەنی قەبوول نەبوو کە لەکۆتایی و لەکاتی خنکانیدا هێنای

ئەوەی گرینگەو زیاتر من مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە کەحالی حازر ئەو هەمو موحاڕەبەیەی ئەکرێت و نەیارو ناحەزانی هیچ کاتێ وەکو ئێستا یەکو کۆکنەبوون لەسەر دژایەتی ئەم دینە ئەو هەمو تۆمەت و بۆختان و گومانەی لەسەری دروستەکەن کەچی ڕۆژ بەڕۆژ ئەو زیاتر خۆی ئەخزێنێتە نێودڵان و شوێنی خۆی لەناو دڵان تۆکمەترەکات و پانتایی دەستەڵاتی زیاترەکات بەبێ دودڵی ئەڵێین ئەم ئیسلامە سەرتاپای ڕەحمەت و بەرەکەت و ئاشتی و ژیانە،لەهەر شوێنێ بێ ژیان و ئازادی و ئاشتی لەو جێیە،بۆیە گەر بێت و ئەم ڕێنمایی و ڕێکارانەی ئیسلام گرتونیەتە بەر بۆ زامینکردنی ئاشتی و ئازادی و خۆشەویستی و برایەتی موسڵمانان بیکەنە کاڵایەک بەباڵای خۆیان داببڕن ئەتوانن جارێکی تر کاریگەری خۆیان و ئەم ئیسلامە بەسەر جیهان زیاتر پەخش بکەن و بەدەرکەوتنیان کۆتایی بەنەو نەهامەتیانە بێنن کەبەرۆکی مرۆڤایەتی گرتوە کەبەداخەوە هەر مرۆڤیش لێی بەرپرسە،ئیمامی غەزالی و شێخی نورسی و مەولانای ڕۆمی...دڵۆپەیەکی کەمی نێو دەریایی فراوانی ئەم بەرقەرار کردنی ئاشتیەن کەلەنێو ئیسلام و موسڵمانان بونیان هەیەو هەبوە.