روونكردنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێگه‌ییشت، كه شه‌وی (19) له‌سه‌ر (20) هێزێكی ئاساییش چوونه‌ته ماڵی (مامۆستا محه‌مه‌د غه‌زالی) له هه‌ولێر‌و، كوڕه‌كه‌ی مامۆستایان ده‌ستگیركردووه، له‌گه‌ڵ زانینی هه‌واڵه‌كه، لقی هه‌ولێری یه‌كێتییه‌كه‌مان چووه پێشه‌وه‌و، په‌یوه‌ندیان به مامۆستاوه كرد‌و، وه‌ك پارێزه‌رێك بۆ مافه‌كانی زانایانی ئایینی چووینه پێشه‌وه، دوایی بۆمان روونبووه‌وه، كه له ئه‌نجامی لێك تێنه‌گه‌ییشتن ئه‌و شته ده‌رهه‌ق به مامۆستای ناوبراو ئه‌نجام دراوه، خۆشبه‌ختانه دوای په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه، به هاوكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، تونرا كوڕی مامۆستا بگه‌ڕێندرێته‌وه ماڵه‌وه‌و، مه‌سه‌له‌كه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت، لێره‌وه سووپاسی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییشی گشتی هه‌رێم ده‌كه‌ین‌و، به مامۆستایانی ئایینیشی راده‌گه‌یه‌نین، هه‌میشه داكۆكیكاری مافه‌كانیان ده‌بین‌و، یه‌كێتی زانایان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، كه پارێزه‌ر‌و غه‌مخۆری مامۆستایانی به‌ڕێزه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
20/5/2010
هه‌ولێر |