به‌ناوی خوای مه‌زن‌و دلۆڤان
به‌رپرس‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان:
دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
زانایانی ئایینی ئیسلامی:
هاووڵاتیانی به‌ڕێز:
له رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان به پێویست‌و ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین له زنجیره‌ی چالاكیه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده دزێوه،چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه به‌ر دیدی ئێوه:
1/ هه‌موومان ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌زانین، كه ماده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدارن، هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك گیرۆده‌ی ببێت، قه‌ت به ئاسانی له ده‌ستی ده‌رناچێت‌و، له‌وانه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌شی قوربانیدانی زۆری بووێت، له‌م روانگه‌وه‌یه‌وه پێویسته هه‌موومان یه‌ك ده‌ست كار بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانمان‌و، به‌تایبه‌تیش گه‌نج‌و لاوه‌كانمان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان هاوكاری دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بین، هه‌م بۆ رێگه لێگرتنی هه‌م بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له هه‌ر كه‌سێك، كه به‌كاری بێنیت، یان بازرگانی پێوه بكات، كه ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌ركه نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ئه‌ركێكی ئایینیشیه، چونكه به پێی ده‌قه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئه‌مه حه‌رام‌و تاوانه.
2/ داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین به یاسای نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان دابچنه‌وه‌و، به یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ره پێویسته‌كانی بزانن، به‌تایبه‌تیش كه به فیعلی ده‌ركه‌وتووه كه خه‌ڵكانێك له كوردستان گیرۆده‌ی بوونه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا پێشی لێ بگیرێت، نه‌ك كه كار له ده‌ست بچێته ده‌ر ئینجا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین هه‌ر به‌م بۆنه‌وه داوا بكه‌ین سنوورێك بۆ به‌كارهێنان‌و خواردنه‌وه‌و فرۆشتنی ماده كحولیه‌كان دابندرێت، كه ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی داوای نه‌هێشتنی ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه ئه‌وه‌ش نه‌كرێت پێویسته كۆنتڕۆڵا بكرێت‌و، له‌سه‌ر شه‌قام‌و شوێنه گشتیه‌كان نه‌فرۆشرێت‌و نه‌خورێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش سزا بدرێن كه به منداڵ‌و كه‌سانی ته‌مه‌ن بچووك ده‌یفرۆشێت، چونكه ئه‌وانه‌ی تووشی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن به‌شێكیان سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی له خواردنه‌وه‌ی ماده كحولیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
3/ داوا له زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر رۆڵ دیتنی خۆیان به‌رده‌وام بن بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و، تێگه‌یاندنیان له زیانه‌كانی ئه‌و مادانه، به‌تایبه‌تی له وتاری رۆژانی هه‌ینی پێویسته زۆر جه‌غتیان له‌سه‌ر بكرێته‌وه.
له كۆتاییدا دووباره داوا له هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین، كه هاوكاری حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌و، هه‌وڵده‌ین كوردستان چۆن هه‌میشه وڵاتێكی خاوێن‌و، میلله‌تی ئێمه‌ش پاك بووه، هه‌روا به خاوێنی‌و پاكی بمێننه‌وه.
مه‌کته‌بی ته‌نفیزی
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
26/06/2010
|