به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(ولَنَبْلُونَّكُمْ بِشَيْوٍ مِنَ الْخَوْفِ والْجُوعِ ونَقْصٍ مِنَ الْأَمْوالِ والْأَنْفُسِ والثَّمَرَاتِ وبَشِّرِ الصَّابِرِينَ* الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ* أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَواتٌ مِنْ رَبِّهِمْ ورَحْمَةٌ وأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ).
بۆ/ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی وه‌قفی سوننی.
رابیته‌ی زاناكانی ئێراق- لقی ئه‌نبار
خانه‌واده‌ی شه‌هید شێخ دكتۆر عه‌بدولعه‌لیم سه‌عدی
به‌و په‌ڕی غهمو په‌ژاره‌وه هه‌واڵی شه‌هیدكردنی شێخ دكتۆر عه‌بدولعه‌لیم سه‌عدی، كه به چه‌ند ده‌ستێكی تاوانكارانه له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (2/7/2010) تیرۆر كرا، به‌ناوی زانایانی ئایینی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان لێدهكهینو، هاوبه‌شی غه‌متانین بۆ ئه‌و موسیبه‌ته گه‌وره‌یه‌و، ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوه‌ش ده‌كه‌ین.
هه‌موو لایه‌ك رۆڵی به‌رزی مامۆستای شه‌هید ده‌زانن له پێگهیاندنو په‌روه‌رده‌كردنی زانایان به چه‌كی زانست‌و ئیمان له پێناوی خزمه‌تكردن به ئایین‌و نیشتیمان، ئه‌وه سه‌باری ئه‌و ژماره زۆره‌ی نووسراوه‌كانی، كه توانی پهڕتوكخانهی ئیسلامی زۆر پێ ده‌ڵه‌مه‌ند بكات.
پرسه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی خزم‌و كه‌سانی شه‌هید عه‌بدولعه‌لیم سه‌عدی‌و خانه‌واده زاستخوازو به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و ته‌واوی زانایانی ئێراق ده‌كه‌ین، ده‌پاڕێینه‌وه له خوای مه‌زن، شه‌هید به ره‌حمه‌تی فروانی خۆی شاد بكات‌و، بیخاته ناو به‌هه‌شتی خۆی‌و، سه‌برو ئارامیش به خانه‌واده‌كه‌ی ببه‌خشێت، وڵاته‌كه‌شمان له پیلانی تاوانكاران بپارێزێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
هه‌ولێر
3/7/2010 |