به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه
گۆڤاری لڤین له ژماره‌ی 134ی دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانـــی بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا بێ حورمه‌تی و بێ رێزی له هه‌مبه‌ر سه‌ركرده‌كانمان ده‌كات .
ئێمه له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه‌یه، هه‌روه‌ها قازی محه‌مه‌دیش كه‌سایه‌تیه‌كی كورد‌و ئایینیه، به پێویستمان زانی، ده‌نگی نارازیبوون‌و گله‌یینامه‌ی خۆمان به هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نین، چونكه پێمان وایه وه‌رگرتنی زانیاری له كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه، كه هه‌میشه رۆڵیان له تێكدانی كێشه‌ی كورد هه‌بووه‌و، ویستوویانه قه‌ت رۆژی رووناك به رووی كورددا نه‌كرێته‌وه، شتێكی نا دوورسته و، ته‌نها خزمه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌كات، كه زانیاریه‌كانیان هه‌ڵبه‌ستوونه، ئێمه ده‌زانین هیچ یه‌ك له ساواك‌و حزبی به‌عسی ئێراقی‌و، ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی مافی كوردیان هه‌میشه خواردووه، ناكرێ بكرێنه به‌ڵگه بۆ لێدانی كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و سه‌ركردانه هه‌میشه خه‌باتیان له دژی ئه‌و وڵاتانه كردووه، كه ویستوویانه مافی گه‌لی كورد بسڕنه‌وه. به هه‌مان شێوه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئینگلیزه‌كانیش ناكرێ له‌و حاڵه‌ته‌دا پشتیان پێ ببه‌سترێت، خۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی مێژوویان خوێندۆته‌وه، رۆڵی ئینگلیز له تێكدانی دۆزی كورد باش ده‌زانن، كه ئه‌وانیش ده‌ستیان هه‌بووه له تێكدانی كێشه‌ی كورد‌و، به‌شێك بوون له‌وانه‌ی كوردستانیان كردۆته چوار پارچه.
بۆیه پێمان وایه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك قازی محه‌مه‌د كه خۆی‌و ماڵ‌و خانه‌واده‌كه‌ی له پێناوی كورد دانا، كه‌چی به بێ حورمه‌تی ناو ببرێت، یان مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایان، كه به هه‌زاران كه‌س له عه‌شیره‌ت‌و خانه‌واده‌كه‌ی شه‌هید كران‌و، مێژووه‌كه‌یان مێژووی به‌رخوۆدانی كوردایه‌تیه‌و، هه‌ر له پێناوی كورد له بری كۆشك‌و ته‌لار‌و خۆشی، چیا‌و ئه‌شكه‌وت‌و ئاواره‌یی‌و ده‌ربه‌ده‌ری هه‌ڵبژارد، له پێناوی ژیانی كورد، مه‌رگ‌و ئاواره‌یی بۆخۆی هه‌ڵبژارد. گله‌ییشمان ئه‌وه‌یه، تۆ پێت وابێت هه‌موو مێژوونووسه كورده‌كان‌و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی دیكه كه له‌سه‌ر كوردیان نووسیوه، هه‌ڵه‌یان كردووه‌و، بۆ خاتری ده‌سه‌ڵات نووسیویانه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌و ده‌زگا موخابه‌راتیانه راستیان نووسیوه، كه ده‌ستیان له تێكدانی دۆزی كورد هه‌بووه، له‌كاتێكدا زۆرێك له‌و مێژوونوسانه وه‌ختێك مێژووی كوردیان نوسیوته‌وه كه كورد هیچ ده‌سه‌لاتی نه‌بووه، سه‌رباری چه‌ندان مێژوونوسانی بێگانه كه نوسراوه‌كانیان به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بۆ چوونه‌كانی ئه‌و براده‌ره‌ن .
بۆیه داوا له‌و به‌ڕێزه‌و خودی گۆڤاره‌كه‌ش ده‌كه‌ین، داوای لێبووردن له گه‌لی كورد بكه‌ن‌و، مێژووی به‌رخۆدانی كورد، به پشت به‌ستن به زانیاری كه‌سانی دیكه، سه‌ره‌وژێر نه‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، مرۆڤی كورد رابردووی خۆی بسڕێته‌وه‌و، متمانه‌ش به داهاتوو نه‌كات، كه دواجار كه‌سێكی نا مه‌سئول به‌رامبه‌ر به خاك‌و نیشتیمان‌و گه‌له‌كه‌ی لێ ده‌رده‌چێت، چونكه هه‌موو سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیه‌كان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌و گۆڤار و بزوتنه‌وه كوردیه‌كان به‌لای تاكی كورده‌وه ده‌كه‌ونه ژێر پرسیار و، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش خزمه‌ت ئه‌زموونی ئێستای كوردستان ناكات و، زیان به رابردووی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌ینێت .
له هه‌مان كاتیش‌دا پێمان وایه، ئه‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م بووه، پێویسته نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسان بۆ خزمه‌تی گه‌ل‌و نیشتیمانه‌كه‌مانی به‌كار بێنن، نه‌ك خوانه‌خواسته به پێچه‌وانه ببێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات، زۆر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان ببنه قوربانی ئه‌و یاسایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری، كه ئێستاكه هه‌یه.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
6/8/2010