به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ* الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ* وَإِذَا كَالُوهُمْ أَوْ وَزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ)
موسڵمانانی به‌ڕێز:
بازرگان‌و دوكانداره به‌ڕێزه‌كان:
خوای گه‌وره رۆژوو‌و تاعه‌تی هه‌موو لایه‌ك له مانگی ره‌مه‌زان قبوڵ بكات.
به‌ڕێزان، وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز مانگی خواپهرستیو بهزهییو رهحمو خۆشه‌ویستییه، مانگی ئاوڕدانه‌وه له هه‌ژاران‌و بێ باوك‌و بێ نازانه، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی هاوكاری‌و هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌ت له نێو سه‌رجه‌م تاكه‌كانی موسڵمانان قوڵتر ببێته‌وه.
دیاره ئه‌م ئه‌ركه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بازرگان‌و دوكاندارن، چونكه له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ری جه‌ژن خه‌ڵك پتر روو له بازار دهكاتو، زیاتر شت ده‌كڕن، بۆیه ئه‌ركی ئێوه‌ی موسڵمان‌و رۆژووگره، كه پتر ئاوڕ له بازاڕه‌كان بده‌نه‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن وه‌ك رێز‌و حورمه‌تێك بۆ مانگی ره‌مه‌زان نیشانه‌ی ئیمانداری به بازاڕه‌كانه‌وه دیار بێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی داشكاندان له بازاڕه‌كان بكه‌ن، یان هیچ نه‌بێت وه‌كو پێش ره‌مه‌زان بازاڕ ئاسایی بێت، به پێچه‌وانه‌وه گرانكردنی بازاڕ پێچه‌وانه‌ی په‌یامی پیرۆزی ئیسلامه، به‌تایبه‌تی كه خوای گه‌وره سزای تووندی بۆ ئه‌وانه داناوه، كه شت هه‌رزان دهكڕنو، به گرانیش ده‌یفرۆشن، وه‌ك له‌و ئایه‌ته‌ی له سه‌ره‌وه هێنامانه‌وه.
بۆیه هیوادارین بازاڕه‌كانمان له ئاست موسڵمانێتی‌و مه‌سئولیه‌ته‌وه بن، به‌تایبه‌تی كه ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتان بازرگان‌و دوكانداره‌كان ره‌مه‌زان ده‌كه‌نه ده‌رفه‌تی داشكاندن، ده‌پاڕێینه‌وه له خوای گه‌وره كه به‌ره‌كه‌ت بخاته بازرگانی ئه‌وانه‌ی له ره‌مه‌زاندا هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت ده‌كه‌ن.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
22ی ره‌مه‌زانی 1431كۆچی
1/9/2010 زاینی