ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان داوای دانووستان‌و گفتوگۆی به‌رده‌وام له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
به‌لاغی كۆتایی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
[وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ]
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی (13/4/2011) پشتیوانی خۆمان بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له (10/4/2011) ده‌رده‌بڕین، كه تێیدا داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، ده‌رگای دانووستان دانه‌خه‌ن‌و، پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك، كه خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌مان بكات‌و، هه‌رێمی كوردستان له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ بباته ده‌ره‌وه، هه‌ر لێره‌وه وه‌ك زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌میشه‌و، به‌تایبه‌تیش له كاتی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تیابه‌تیش سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری، رۆڵی برایه‌تی‌و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان‌و هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیمان بینیووه، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، به حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن، به ئه‌ركی دونیا‌و قیامه‌تی خۆیان هه‌ڵبستن‌و، پێكه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای رێز‌و بڕوا پێك بوون گفتوگۆ بكه‌ن، تا له كۆتاییدا به ئه‌نجامێك بگه‌ن، كه خزمه‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان بكات‌و، ژیان له وڵاته‌كه‌مان ئاسایی ببێته‌وه.
هه‌ر لێره‌وه جارێكی دیكه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، چه‌ندی زووه په‌له‌ی زیاتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تا زووتره به‌رنامه‌ی چاكسازی خۆی جێبه‌جێ بكات‌و، خواسته ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر بێنێته‌جێ، هه‌روه‌ك داوا له حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ین هاوكار له‌گه‌ڵ ده‌سڵاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌ییشتن به ئه‌نجامێكی باش‌و، جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازییان.
به پێویستی ده‌زانین راگه‌یاندنه‌كان له‌م قۆناغه‌دا له ئاست مه‌سئولیه‌ت بن‌و، چیدیكه په‌ره به زمانی تووند‌و گرژ نه‌ده‌ن، كه ده‌بێته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی رق‌و كینه له‌ناو هاووڵاتیاندا، پێویسته هه‌موو لایه‌كیش رێگیری بكات له هه‌ر راگه‌یاندنێكی ده‌ره‌كی كه رۆڵی سه‌لبی‌و نه‌رێنی له ولاته‌كه‌مان ببینێت.
داوا له هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ین رێز له زانایانی ئایینی بگرن‌و، هه‌وڵ نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی یان سیاسی تایبه‌ت، مامۆستایانی ئایینی له‌كه‌دار بكه‌ن‌و، هه‌وڵ نه‌ده‌ن هه‌ر یه‌كه‌و له‌لایه‌ك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی سوكایه‌تی به‌به‌شێك له مامۆستایانی ئایینی بكات.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز ده‌كه‌ین، كه ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی رۆڵیان له‌م رووداوانه به‌رز ده‌نرخێنین، هیوادارین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له یه‌كریزی خۆیان بكه‌ن‌و، به‌رده‌وام بن له په‌یامی ئاشتی‌و چاكسازی‌و، وه‌ك هه‌میشه رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان بگێڕن، له پێناو هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و، هێنانه‌دی خواسته‌كانی هاووڵاتیان، به هیچ شێوه‌یه‌كیش نه‌كه‌ونه ژێر فشاری هیچ لایه‌نێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیار‌و وتاره‌كانیان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن، وه به‌ڵێنیشیان پێده‌ده‌ین، وه‌ك هه‌میشه سه‌ربازێكی ماندوونه‌ناس بین بۆ دیفاعكردن له مافه‌كانیان به‌بێ جیاوازی بۆچوون‌و ئینتیمای سیاسیی.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
13/4/2011 |