دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان، ده‌ستخۆشیان له زانایانی ئاینی كرد، كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی‌و مرۆیی له نێوان كوردانی هه‌رێمی كوردستان‌و شاری وانی باكووری كوردستان، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی دوعا‌و پشتیوانیكردن له ناردنی هاریكاری‌و كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوان، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی زانایان نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی دكتۆر محه‌مه‌د گورماز سه‌رۆكی كاروباری ئاینی توركیا كردووه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز: دكتۆر محه‌مه‌د كورماز... سه‌رۆكی كاروباری ئاینی توركیا
سڵاوی خواتان له‌سه‌ر بێت
به‌داخ‌و كۆڤانه‌وه هه‌واڵی كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌كه‌ی شاری وانمان پێگه‌ییشت، كه بووه مایه‌ی شه‌هیدبوون‌و برینداربوونی سه‌دان كه‌س، له‌لای خۆمانه‌وه به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له رێگای جه‌نابتانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی ئه‌و خانه‌وادانه ده‌كه‌ین، كه به‌ر رووداوه‌كه كه‌وتن، له خوای گه‌وره داواكارین قوربانیه‌كان به شه‌هید له قه‌ڵه‌م بدات‌و، شیفای عاجیلی نه‌خۆشه‌كانیش بدات.
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی‌و زانایانی ئاینی به‌تایبه‌تی هاوخه‌می ته‌واوی خانه‌واده‌و كه‌س‌و كاری قوربانیه‌كانن، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌میشه به دوعا‌و پاڕانه‌وه داوكارن له خوای گه‌وره ده‌رگای رزگاربوون به رووی ئه‌و لێقه‌وماوانه بكاته‌وه، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ پێشكه‌شكردنی هاریكاری‌و، له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كۆمه‌ك كۆبكه‌نه‌وه، بۆ هاوكاریكردنی براكانیان له شاری (وان).
له كۆتاییدا له خوای مه‌زن داواكارین شه‌هیده‌كان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و، شیفای عاجیلی برینداره‌كانیش بدات.
وه‌سه‌لام‌و عه‌له‌یكوم وه‌ره‌حمه‌تولاهی وه‌به‌ره‌كاتوهو.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
هه‌ولێر... هه‌رێمی كوردستانی ئێراق |