به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی شاری زخۆ‌و بادینان زانایانی ئایینی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی له یه‌كه‌م ساته‌وه‌خته‌وه هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یان ده‌دا، كه‌چی ئێستاكه راگه‌یاندنه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن مامۆستایانی ئایینی له رووداوه‌كه‌وه بگلێنن.
لێره‌وه بۆ هه‌موو لایه‌كی ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی له وتاری هه‌ینی شتی ته‌حریزیان نه‌گووتووه، هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی له زاخۆ شتێكی وهای نه‌گوتووه، كه ئه‌و شوێنانه بسووتێندرێن.
هه‌ر لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین رووی په‌یاممان بكه‌ینه مامۆستایانی ئایینی، دڵنیاشین كه ئه‌وان خۆیان له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه دان بۆ پاراستنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان، دیاره ئه‌وه‌ش هه‌ڵقوڵاوی په‌یامی پیرۆزی ئیسلامه، كه هه‌میشه فێری پێكه‌وه‌ژیانی كردووینه‌و، مانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینیش له ناوچه‌كه به درێژایی مێژووی ئیسلام بۆ ئه‌و رۆحیه‌ته‌ی ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه لێره‌وه داوا له مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین حه‌كیمانه مامه‌ڵه بكه‌ن‌و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌ن‌و كه‌سانێك كه شتێك دروست ببێت رۆحی پێكه‌وه‌ژیان لاواز بكات یان هه‌ر ئاشووبێك له نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان دروست بكات.
هه‌روه‌ك داوا له مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، پاڵنه‌رێكی به‌هێز‌و كاریگه‌ر بن بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان‌و، نه‌بنه به‌شێك له ردوستكردنی فیتنه له نێو پێكهاته‌كانی كوردستان،به‌تایبه‌تی كه خۆشبه‌ختانه یه‌كێتی زانایان رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه هه‌یه.
داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین ره‌وشه‌كه به‌زوویی كۆنتڕۆڵ بكات‌و، نه‌هێڵێت له چوارچێوه‌ی خۆی بچێته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ك داوا له راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین كار بۆ دروستكردنی بۆشایی له نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان نه‌كه‌ن.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
3/12/2011 |