یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بێ تاوانی مامۆستایانی ئایینی ده‌ربڕی... چ قسه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌؟
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/12/2011 : 00:43:22
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌گه‌ڵ دروستبوونی رووداوه‌كانی زاخۆ‌و بادینان، كه‌ خه‌ڵك خۆپیشاندانی دژی شوێنه‌كانی ئاره‌قفرۆشتتن‌و مه‌ساژكردن ئه‌نجامدا، به‌وه‌ی زۆربوونه‌‌و زۆربه‌ی شوێنه‌ گشتییه‌كانی گرتوونه‌ته‌وه‌، راگه‌یاندنه‌كان به‌ گشتی‌و حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و دام‌و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان‌و هه‌ندێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، مامۆستایانی ئایینیان تۆمه‌تباركردن به‌وه‌ی ئه‌وان ئیعازی هاووڵاتیانیان داوه‌ بۆ سووتاندنی ئه‌و شوێنانه‌، له‌ یه‌كه‌م ساته‌وه‌ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆك‌و شاندێكی یه‌كێتی زانایان گه‌ییشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كان‌و، به‌ وردی به‌داوداچوونیان كرد بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی، كه‌ گوایه‌ مامۆستایانی ئایینی ئیعازیان داوه‌ته‌ هاووڵاتیان به‌وه‌ی بچن ئه‌م شوێنانه‌ بسووتێنن، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وت، كه‌ ئه‌م قسانه‌ جگه‌ له‌ تۆمه‌تێك هیچ شتێكی دیكه‌ نینه‌، هه‌ر بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان وه‌ك تاكه‌ رێ:خراوی پارێزه‌ری مافه‌كانی زانایانی ئایینی چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ده‌ركرد‌و، له‌ چه‌ندین رادیۆ‌و تیڤی بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی بۆ تووند‌و تیژی هان نه‌داوه‌، بگره‌ یه‌كێتی زانایان تاكه‌ لایه‌نێك بوو ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ی دووپات ده‌كرده‌وه‌. به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان كاریان بۆ هێوركردنه‌وه‌ كردووه‌، كه‌چی دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش لایه‌نه‌كان‌و راگه‌یاندنه‌كان به‌رده‌وامبوون له‌ تۆمه‌تباركردنی زانایان ئایینی، تا ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ندێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان دوور له‌ گیانی به‌رپرسیارێتی، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگیان به‌ تۆمه‌تباركردنی زانایانی ئایینی ده‌دا، ئه‌وه‌نده‌ به‌دوای لاینه‌كانی دیكه‌ی رووداوه‌كه‌ نه‌ده‌چوون.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانیدا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی له‌ شاری دهۆك سه‌ره‌داوێكی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی باسكرد، به‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌ستی له‌ تووند‌و تیژی نه‌بووه‌‌و، ئیعازیان نه‌داوه‌ته‌ هیچ كه‌سێك ئه‌و شوێنانه‌ بسووتێنن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رۆڵی ئیجابی‌و هێوركردنه‌وه‌یان بینیوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ستایشی رۆڵی مێژوویی‌و هه‌نووكه‌یی زانایانی ئایینی كرد.

لێره‌دا جێی خۆیه‌تی له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌ن‌و راگه‌یاندن‌و حزبانه‌ بپرسین، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بێتاوانی مامۆستایانمان له‌ تووند‌و تیژیه‌كان دووپات كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر لێدانیان، ئایا ئێستا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ كاری راگه‌یاندنی خۆیاندا بچنه‌وه‌‌و، هه‌وڵ بده‌ن وردتر هه‌واڵه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌‌و، حسێب بۆ هه‌موو لایه‌ك بكه‌ن، هه‌روه‌ها حكومه‌ت‌و پارت‌و لایه‌نه‌كانیش پێویسته‌ به‌ پێش چاوڕوونییه‌وه‌ به‌یاننامه‌ ده‌ربكه‌ن‌و، به‌ هه‌مووشیان سته‌مێكی گه‌وره‌یان له‌ مامۆستایانی ئایینی كرد، مه‌گه‌ر داوای لێبووردن بكه‌ن، ئه‌گینا هیچ شتێك قه‌ره‌بووی ئه‌و ئازاره‌ مه‌عنه‌وییه‌ ناكاته‌وه‌.

راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏24‏/12‏/2010