كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی كوردستانی باكوور كاره‌ساتێكی نامرۆڤانه‌یه پێویسته رێكخراوه‌كانی افی مرۆڤ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت
رۆژی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا هه‌ڵستان بۆ لێدانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له كوردستانی باكوور، كه له ئه‌نجامدا (35) كه‌سی كاسبكار له رووداوه‌كه شه‌هید كران.
له‌و باره‌وه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ئه‌م رووداوه به كاره‌ساتێكی نامرۆڤانه وه‌سف ده‌كه‌ن‌و داوا ده‌كه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بێنه ده‌نگ. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهه‌ربان
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی هێڕشه دوژمنكارانه‌كه‌ی سوپای توركیامان بیست، كه له شه‌وی (28) له‌سه‌ر (29) له شاری شه‌رناخی باكووری كوردستان كرایه سه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نى و كاسبكار، له ئه‌نجامدا جارێكی دیكه ئه‌زموونی كۆمه‌ڵكوژی دژی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن وڵاتانی داگیركاره‌وه دوباره بوویه‌وه، كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی (35) هاووڵاتی، بێگومان كاره‌كه كارێكی نامرۆڤانه‌یه‌و، دژی هه‌موو پڕه‌نسیپێكی ئایینی‌و مرۆییه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌م وڵاته دانی هێناوه به‌وه‌ی به هه‌ڵه كاره‌كه‌یان كردووه.
ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای ئیدانه‌كردن، داوا ده‌كه‌ین رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و وڵاتانی دونیا بێنه‌ده‌نگ له‌و زوڵم‌و ناهه‌قییه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌ڵێكی چه‌وساوه‌و به‌شخوراو كراوه.
له كۆتاییدا له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بووری خانه‌واده‌كه‌یان بدات‌و، شه‌هیده‌كانیش بخاته به‌هه‌شتی به‌رینی خۆیه‌وه‌و، ئه‌م كاره‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌ی كوردانه‌ی به‌دواوه بێت، به‌وه‌ی كورد نێو ماڵی خۆی یه‌ك بخات‌و، هاووهه‌ڵوێستی‌و ته‌بایی‌و برایه‌تی له ناومان قوڵتر ببێته‌وه، ئه‌م وڵاتانه‌ش به‌خۆیان دابچنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له بری شه‌ڕ‌و كوشتار په‌یامی ئاشتی‌و مافدان به‌رز بكه‌نه‌وه.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
30/12/2011 |