یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
یه‌كێتی زانایان ئیدانه‌ی سوتاندنی مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌كات‌و داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێني ياسايى ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/02/2012 : 09:58:01
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان
شه‌وی رابردوو (12/13-2-2012) كه‌سێكی نه‌ناسراو‌و ده‌مامكدار هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولره‌حمانی گه‌نج، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی (عبد الله ریخۆڵه‌) له‌ شاری سلێمانی، كه‌ تیزابی به‌سه‌ر مامۆستا داكردووه‌‌و، له‌ ئه‌نجامدا مامۆستا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان زۆر به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ نامرۆڤ‌و ناشیاو‌و نا دینداره‌ ده‌كه‌ین‌و، هه‌ڵوقڵاوی ناخی كه‌سانێكی دۆڕاو به‌ ژین‌و بوونن، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ پیه‌وه‌ندیداره‌كان (به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ) ده‌كه‌ین، رێوشوێنی تووند بگرنه‌ به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌‌و، به‌ سزای یاسایی خۆی بگات.

هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ هه‌موو پشتیوانیه‌كی خۆمان بۆ مامۆستای ناوبراو ده‌رده‌بڕین‌و، داواش له‌ راگه‌یاندنه‌كان‌و مامۆستایان‌و خزم‌و دۆستانی مامۆستا ده‌كه‌ین، پێش لێكۆڵینه‌وه‌‌و راگه‌یاندنی یاسایی هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك تۆمه‌تبار نه‌كرێت.

له‌ خوای گه‌وره‌ داواكاری شیفای عاجیلی مامۆستا بدات.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
13/2/2012