دوای ئه‌وه‌ی له ئهفغانستانو له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی قورئانی پیرۆز سوتاندرا‌و سوكایه‌تی‌و بێرێزی پێكرا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كێتی زانایان زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دقی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهربان
به‌داخه‌وه بۆ جارێكی دیكه قورئانی پیرۆز سوكایه‌تی‌و بێرێزی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مجاره‌ش له ئهمهریكاو له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند چه‌ند سه‌ربازێكه‌وه‌یه، ئێمه به‌ناوی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره دوور له ئهخلاقو به‌ها پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ین، پێمان وایه ئه‌وانه كۆمه‌ڵێ: هه‌نگاوی دوور له رهوشتو مه‌سئولیه‌تن، چونكه ئه‌م كارانه ته‌نها رق‌و كینه به‌رهه‌م دێنێت‌و، ده‌بێته مایه‌ی ئاشووبو كێشه‌و ئاریشه، كه به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان، چه‌ندان كه‌س بوونه قوربانی. هه‌روه‌ك هۆكارێكی سه‌لبیشی بۆ تێكدانی برایهتیو رۆحی پێكه‌وه‌ژیان.
پێشمان وایه ئه‌مه ده‌بێ هه‌نگاوێكی مه‌زن بێت بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان زیاتر هان بدات تا له قورئانی پیرۆز شاره‌زا بن‌و زۆرتر بیخوێننه‌وه‌و خۆشهویستیو گه‌وره‌یی قورئان پتر بچێته ناخیانه‌وه.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
23/2/2012 |