له رێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌سێك، كه به زمانی كوردی قسه ده‌كات‌و، به شه‌رمانه قورئانی پیرۆز ده‌سووتێنێت، به‌تایبه‌تی ساڵیادی كاره‌ساتی جه‌رگبڕی كردۆته هه‌نجه‌تی سوتاندنی سوڕه‌تی ئه‌نفال، چونكه پێی وایه له سایه‌ی ئه‌م سوره‌ته‌دا كورد ئه‌نفال كراوه.
ئه‌م كاره له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی زۆری هاوڵاتیان بوویه‌وه‌و، ته‌واو بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ری ده‌ربڕی، هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كاره‌كه ئیدانه ده‌كات‌و، داوا له داوكاری گشتی ده‌كات به‌دواداچوونی بۆ بكات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ . لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ)
له‌و كاته‌ی، كه سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی تووند‌و تیژیشی لێكه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ریكا‌و وڵاته زلهێزه‌كان هه‌موو توانای خۆیان به‌كارهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی موسڵمانن كز بكه‌نه‌وه‌و، دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه، كه‌چی ئا له‌م كاته‌دا چه‌ند كه‌سێكی كورد هه‌ڵستاون به سوتاندنی چه‌ند لاپه‌ره‌كی قورئانی پیرۆز، وه‌ك شانازییه‌كیش وێنه‌ی سووتاندنه‌كه‌یان گرتووه‌و، له رێگه‌ی یوتیوبه‌وه بڵاویان كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌م كاره‌یان به‌ستۆته‌وه به یادی ئه‌نفال، ئه‌وان له بیرییان چووه، كه رژێمی به‌عسی له‌ناو چوو پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردی سته‌مدیده‌ی مافخوراو زینده‌به‌چاڵ بكات، هه‌ڵستا قورئانی پیرۆز‌و مزگه‌وت‌و شوێنه ئایینیه‌كانی زینده‌به‌چاڵ كرد.
بۆیه ئێمه لێره‌وه زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین‌و، پێمان وایه ئه‌م كاره‌ی ئه‌و كه‌سانه كردوویانه دووره له هه‌رچی قیه‌م‌و به‌هایه‌كی به‌رزی كۆمه‌لایه‌تی‌و عورفی مرۆیی‌و، هه‌ستنه‌كردنه به كه‌مترین ئاستی به‌رپرسیارێتی.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین له هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خوێنده‌وارییان هه‌یه، پێویسته هه‌موومان به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵبستین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له قورئانی پیرۆز نزیك ببینه‌وه‌و، زیاتر خاوه‌نهه‌ڵوێست بین له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی بێرێزی به‌رامبه‌ر قورئان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له داواكاری گشتی ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی دژی ئه‌و تاوانبارانه بگرنه به‌ر، چونكه هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م كاره قێزه‌ون‌و دوور له مرۆڤایه‌تییه نییه‌و، هه‌روه‌ك داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر تاوانباران كۆ بكه‌نه‌وه‌و، زانیارییه‌كانیان پێمان بگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن، چونكه ئه‌م كاره پێش ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیكردن بێت به قورئانی پیرۆز، هه و‌ڵێكی دوژمنكارانه‌یه بۆ ناشیرینكردنی وێنه‌ی گه‌لی كورد به به‌رچاوی جیهان به گشتی‌و موسڵمانانی دونیا به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها سوكایه‌تیكردنه به هه‌موو تاكێكی كورد، كه ناسنامه‌ی خۆی به موسڵمان بزانێت.بۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه ئه‌وانه به سزا بگه‌یه‌نێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
29/2/2012 |