یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
یه‌كێتی زانایان: با تووند‌و تیژی سیمای مه‌ده‌نیانه‌ی ناره‌زاییه‌كان نه‌شێوێنێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/05/2012 : 15:43:38
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ چه‌ند سوكایه‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر پیرۆزیه‌كانی موسڵمانان ئه‌نجامدران، ناره‌زاییه‌كی تووندی جه‌ماوه‌ری‌و ره‌سمی لێكه‌وته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كودستان پێش هه‌موویان هاته‌ سه‌ر هێڵی كاركردن‌و، چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ روو، خۆشبه‌ختانه‌ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان له‌ شوێنی خۆی بڕیاریان له‌سه‌ر درا.

رۆژی یه‌كشه‌مه‌ كاتژمێر (9)ی به‌یانی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌‌و نووسه‌ری ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌ تۆمار كرا، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی چه‌ند لایه‌نه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ یه‌كێتی زانایان وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایانی ئایینی به‌شداری كرد، هه‌ر ئه‌م رۆژی بڕیاری داخستنی گۆڤاره‌كه‌ درا‌و، لیژنه‌ی ئه‌وقافیش له‌ په‌رله‌مان ده‌ستیان كرد به‌ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ بڕیارێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كجاری سنوورێك بۆ ئه‌م شتانه‌ دیاری بكرێت.

دوای ده‌رچوونی ته‌واوی بڕیاره‌كان چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی شاری هه‌ولێر بۆ دڵنیابوون سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و، كاك نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی هه‌مان ئه‌و بڕیارانه‌ی پێدان، كه‌ پێشتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌رچووبوون، پاش ئه‌وه‌ یه‌كێتی زانایان پێی وابوو، مادامه‌ داخوازییه‌كان هاتنه‌جێ، ئیدی پێویست به‌ خۆپیشاندان ناكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیان هاتنه‌ ده‌ر‌و خۆپیشاندانیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان كرد، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا رێز له‌ هه‌ست‌و سۆزی دیندارانه‌ی هاووڵاتیانی موسڵمان ده‌گرین، به‌ڵام په‌نابردن بۆ تووند‌و تیژی‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دیواری دام‌و ده‌زگاكان‌و، شكاندن‌و سوتاندن‌و به‌ردبارانكرنی خانوو‌و بینایه‌‌و ئۆتۆمبێل سیمای جوان‌و مه‌ده‌نیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ناشیرین ده‌كات، به‌تایبه‌تی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ناره‌زاییه‌كان زۆر به‌ هێمنانه‌‌و شارستانیانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چوون‌و، كه‌چی به‌م كارانه‌ سیمایه‌كه‌ ناشیرین بوو، به‌تایبه‌تی تێپه‌ڕین بوو به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان‌و به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین خۆیان دووربگرن له‌ هه‌ر تووند‌و تیژییه‌ك‌و، ئه‌من‌و ئاسایش‌و هێمنی ولات بپارێزن، داوا له‌ مامۆستایانی ئایینیش ده‌كه‌ین وه‌ك پیشه‌ی له‌ مێژینه‌ی زانایانی ئایینی رۆڵی هێوركردنه‌وه‌ ببینن‌و، ده‌شخوازین كه‌س ئه‌م كارانه‌ی تووند‌و تیژی له‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی حسێب نه‌كات، داوا له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌كه‌ین سووربن له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كانیان‌و، ئه‌م كارانه‌ ساردیان نه‌كاته‌وه‌. .

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
8/5/2012
هه‌ولێر