یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركرنی مامۆستایانی ئایینی یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ر ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/05/2012 : 23:28:15
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركرنی مامۆستایانی ئایینی یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ر ده‌كات

به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان
پاش كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌ رۆژی (8/5/2012) كه‌ ئه‌نجامێكی نه‌خوازراوی لێكه‌وته‌وه‌. ئێمه‌ وێرای رێزگرتنمان له‌ هه‌ست‌و سۆزی دیندارانه‌ی موسڵمانان ته‌واو نیگه‌ران بووین، به‌تایبه‌تی خۆپیشاندانه‌كان دوای ئه‌وه‌ هاتن، كه‌ داواكاریه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی به‌ ئاماده‌بوونی یه‌كێتی زانایان جێبه‌جێ كرابوون، پێویستی به‌ خۆپیشانان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام پاش خۆپیشاندانه‌كان له‌ هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌ستگیركراون، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستان ویستمان بۆ پشتیوانیكردن له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌ست به‌كاربین، به‌ڵام هیچ لایه‌ك هه‌واڵی ناوی ته‌واوی ئه‌و مامۆستایانه‌ی پێرانه‌گه‌یاندین، كه‌ ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش رایگه‌یاند: هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌ستگیر نه‌كراوه‌‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون مامۆستای ئایینی نین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت، كه‌ هه‌ندێك له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌ستگیركراون.

ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای نیگه‌رانیمان بۆ ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌تایبه‌تی بۆ ماڵپه‌ری خه‌ندان، كه‌ به‌ روونی ته‌ئكیدیان له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌، كه‌: هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی‌ نه‌گیراون، سه‌رباری نیگه‌رانیمان به‌ زووترین كات رێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرینه‌ به‌ر ‌و سه‌ردانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت‌‌و هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشیاو‌و بێ‌ حورمه‌تیان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نیان ده‌زانین‌و، هه‌موو توانا‌و ئیمكانیاتمان بۆ پارێزگاریلێكردن‌و ئازادكردنیان ده‌گرینه‌ به‌ر، ئه‌گه‌ر شتێكی یاساییش هه‌بێت با بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وێت‌و، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ بكرێت له‌ ئاست پێگه‌ی ئه‌واندا بێت، داوا له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش ده‌كه‌ین به‌وپه‌ری رێز‌و حورمه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینیدا بكه‌ن‌.

مامۆستایان‌و خانه‌واده‌كه‌شیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پێی توانامان به‌ زووترین كات به‌دواداچوونی عه‌مه‌لی، ده‌گرینه‌ به‌ر، له‌وه‌شتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ به‌م ئاقاره‌ نه‌چووبایه‌ تا ئێستا كاری جددیمان زیاتر ده‌كرد، هه‌روه‌ك داوا له‌ مامۆستایانیشمان ده‌كه‌ین له‌م حاڵه‌تانه‌ به‌ زووترین كات ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ رۆڵی جوان‌و سه‌نگینی خۆیان ببینن‌و، نه‌كه‌ونه‌ ژێر هیچ كاریگه‌رییه‌ك كه‌ خوانه‌خواسته‌ كارێك روو بدات له‌ پێگه‌ رۆڵ‌و مێژووی زانایان نه‌وه‌شێته‌وه‌.


مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌ێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
شه‌وی (10/11-5-2012)