دوای تێپه‌ڕبوونی خۆپیشاندانه‌كانی (8/5) چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی رای جیاواز‌و بۆچوون‌و تێروانینى جیاوازیان هه‌بو، دیارترینی ئه‌وانه مامۆستا شێخ مه‌زهه‌ر خوراسانی بوو، كه وتاربێژێكی دیار‌و ناسراوی شاری هه‌ولێره، ئه‌و پێی وابوو گۆڤاری چرپه ئامانجی خراپ نه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، هه‌ر بۆیه ناونیشان‌و پێشهكیهكی بۆ داناوه تا موسڵمانان له‌و باسه وریا بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها مامۆستا شێخ مه‌زهه‌ر له وتاره‌كه‌ی باسی ژماره‌كانی پێشووی گۆڤاره‌كه ده‌كات، كه هه‌میشه دیمانه‌ی ئیجابیان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی ئه‌نجام داوه.
وه‌لێ وه‌ك دیاره له رێگه‌ی تهلهفۆنو نامه‌ی مۆبایله‌وه چه‌ندین جاره هه‌ڕه‌شه له مامۆستای ناوبراو ده‌كرێت، هه‌روه‌ك له هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كان به‌تایبه‌تی وه‌ك باسی ده‌كه‌ن له رادیۆیه‌كی لۆكاڵی له هه‌ولێر به زمانێكی دوور له ئادابی موسڵمانانه‌ی پڕ له سوكایتی‌و جنێوپێدان كه‌سانێك به ئه‌نقه‌ست باسی مامۆستا ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین دیفاع له مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین، به‌تایبه‌تی ئێمه پێشتر دیفاعمان له‌و مامۆستایانه كرد، كه له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی‌و پاشان زاخۆ‌و دواتریش هه‌ولێر كرد، ئێستاش به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین دیفاع له‌و مامۆستایانه بكه‌ین، كه كه‌سانێك دوور له ئه‌خلاقی موسڵمانانه به زمانێكی پڕ له سوكایه‌تی‌و ته‌شهیر ده‌یانه‌وێت باسی ئه‌و مامۆستایانه بكه‌ن، كه به‌داخه‌وه ئیسلام هیچ كاتێك ئایینیكی ئه‌وه‌نده تهسكو كورتبین نه‌بووه، كه هه‌موو بۆچوونه جیاوازه‌كان ره‌ت بكاته‌وه، یان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به زمانی پڕ له جوێن‌و ناشیرین باسیان لێوه بكه‌ن، بۆیه دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه دیفاع له‌و مامۆستایانه‌ش ده‌كه‌ین‌و، تا ده‌گاته داوای یاساییش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بین، پێشمان وایه ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌نده كورتبین بیرده‌كه‌نه‌وه سیمای گه‌وره‌و جوان‌و پڕ به لێبوورده‌ی ئیسلام ناشیرین دهكهنو، په‌یامێكی وه‌ها ده‌ده‌نه خه‌ڵكی ناموسڵمان به‌وه‌ی ئیسلام جگه له بیرته‌سكی‌و تووندوتیژی هیچی دیكه نییه، له كاتێكدا ئیسلام ئه‌و په‌یامه مه‌زنه‌یه هه‌زاران كه‌سی ناموسڵمان له بیریار‌و شاره‌زایان شایه‌تمانی گهورهییو فراوانبینیان بۆ داوه.
له‌كۆتایی دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین تا دوا قۆناغ دیفاع له زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین، چ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندان ده‌ستگیرده‌كرێن، چ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر رای جیاواز كه پێیان وایه ئه‌و گۆڤاره ئامانجی خراپی نه‌بووه، كه ئه‌وانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانن.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
13/5/2012 |