به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
(يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ وَصَدٌّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِنْدَ اللَّهِ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ)
له‌و كاته‌ی عێراق به قۆناغێكی سیاسی ئه‌منی ناسكدا تێده‌په‌ڕێت، قۆناغه‌كه پێویستی به هه‌ڵوێستی عاقلانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی نێو ماڵی عێراق یه‌كبخرێته‌وه، هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و خزمه‌تكردنی وڵات‌و هاووڵاتیان بڕۆن، ئا له‌و كاته‌دا شێخ جه‌لاله‌دین ئه‌لسه‌غیر، كه له یه‌ك كاتدا كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌و ئایینی سه‌ر به شیعه‌كانی عێراقه، له میانه‌ی وتارێكیدا كوردانی عێراق به ده‌رچوو له دین‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه وه‌سف ده‌كات‌و، پێی وایه كورد له سوریا‌و عێراق ده‌بێته خاوه‌ن كیان، به‌ڵام كوردانی سوریا له‌سه‌ر ده‌ستی توركه‌كان كۆتاییان پێدێت‌و، كوردانی عێراقیش، ده‌بنه هێزێكی سه‌ره‌كی، بۆیه كاتێك ئیمامی مه‌هدی ده‌رده‌كه‌وێت، شه‌ڕی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ كوردانی عێراقه، بۆیه شه‌ڕ ته‌نها له دژی كوردانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت، چونكه كوردی شوێنه‌كانی دیكه هیچ كیانیان نابێت.
له كاتێكدا چاوه‌رێمان ده‌كرد داوای لێبووردن له گه‌لی كورد بكات، كه‌چی له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌یه‌وێت باسه‌كه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی ململانێی سیاسی بباته ده‌ره‌وه‌و، به زه‌مه‌نێكی دیكه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه، كه‌چی له وتاره‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌هاییه‌و، هه‌موو كه‌سێكی ژیریش ده‌زانێت بۆچی به‌رێزیان ئه‌م كات‌و ساته‌ی بۆ باسكردنی ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵبژاردووه،
ئێمه له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره قسه‌و لێدوانانه ده‌كه‌ین‌و، به دڵنیاییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له پێگه‌ی كه‌سایه‌تی دینی ناوه‌شێته‌وه، كه ده‌بێ كاری ئاشتی‌و ته‌بایی‌و برایه‌تی بێت، ئه‌م قسانه رێخۆشكردنن بۆ دروستكردنی فیتنه له نێوان شیعه و كورددا، به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت عێراق به‌ره‌و رووی شه‌ڕی تائیفی ببێته‌وه، كه چه‌ندین ساڵه به ده‌ست نه‌هامه‌تییه‌كانی شه‌ڕی شیعه و سووننه ده‌ناڵێنێت، هه‌روه‌ك سوكایه‌تیكردنیشه به ئیمامی مه‌هدی، چونكه وا له كورد ده‌كات، ئیمامی مه‌هدی به كه‌سێكی بكوژ‌و دوژمنی سه‌ره‌كی خۆیان بزانن.
بۆیه داوا له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌و بیریار‌و ئاقڵمه‌ندان ده‌كه‌ین، رێگه نه‌ده‌ن، كه‌سانێكی نامه‌سئول ململانێی سیاسی به دینی‌و مه‌زه‌بی بكه‌ن، كه له هه‌موو ململانێیه‌ك مه‌ترسیدارتره. له جیاتی ئه‌وه با ده‌ستی خێر هاریكاری بین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی‌و ته‌بایی‌و برایه‌تی. هه‌روه‌ك ده‌بێ ئه‌م كارانه ببێته پاڵنه‌رێكی به‌هێزیش بۆ پته‌وكردنی نێو ماڵی كورد، چونكه هه‌موو كاتێك ولات‌و گه‌له‌كه‌مان له‌ژێر جۆره‌ها مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه دایه.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
18/8/2012