یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
ده‌رباره‌ی فیلمی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/09/2012 : 20:51:30
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

 

(وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) 

له‌ یادی 11 سپتێمبه‌ری رووداوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵێك كه‌سی نامه‌سئول له‌ وڵاته‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵستاون به‌ ده‌ركردنی فیلمێك‌و، له‌م رۆژه‌دا بڵاویان كردۆته‌وه‌‌و، تێیدا داوا ده‌كه‌ن پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دادگایی بكرێت.

ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ دنیایه‌ك نیگه‌ران بووین‌و، سه‌رمان سوڕما له‌و تێڕوانینه‌ نا مه‌سئولانه‌ دوور له‌ هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان، چونكه‌ هه‌موو كه‌سێكی خوێنده‌وار ده‌زانێت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هه‌میشه‌ هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان بوو، به‌ درێژایی مێژووی ئیسلامیش ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ به‌رده‌وام بووه‌.

بۆیه‌ به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كه‌ین‌و، پێویسته‌ وڵاتانی رۆژئاواش چیدیكه‌ به‌ ناوی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه‌، رێگه‌نه‌ده‌ن كه‌سانێكی نه‌فس نزم‌و دوور له‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی به‌م جۆره‌ كارانه‌ هه‌ڵستن، چونكه‌ ئه‌م كارانه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی دڵی موسڵمانان بریندار ده‌كات، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له‌ هه‌موو كه‌س‌و كارمان خۆشتر ده‌وێت، له‌ هه‌مان كاتدا تۆوی رق‌و كینه‌ پتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌‌و، رۆحی خۆشه‌ویستی‌و پێكه‌وه‌ژیان لاواز ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای راگرتنی ئه‌م فیلمه‌ ده‌كه‌ن‌و، ده‌یانه‌وێت چیدیكه‌ رێگه‌ نه‌درێت به‌ هه‌ر بیانووێكه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كان نه‌كرێت.

هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ داواكارین موسڵمانان پارێزگاری له‌ هه‌ڵوێستی ئاشتیانه‌‌و شه‌رعیانه‌ی خۆیان بكه‌ن‌و، تووشی جۆره‌ هه‌ڵوێستێك نه‌بن، زیانی پتر بێت، كه‌ له‌ سنووری دروستی خۆی نه‌بێت یان كه‌سانێكی بێ‌ تاوان بكرێنه‌ قوربانی، باشترین وه‌ڵامیش نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر‌و پابه‌ندبوون‌و شاره‌زابوون‌و كاركردنی زیاتره‌ بۆ خزمه‌تی په‌یامی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی خواپه‌رستی‌و رۆشنبیری‌و خوێندنه‌وه‌‌و خۆشاره‌زاكردن‌و نووسین‌و هونه‌ری‌و بانگه‌وازیكردن.

 

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

12/9/2012