به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
دوای ئه‌وه‌ی له پاركی ئازادی شاری سلێمانی په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی سووتێندرا، ئێستا هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستی پێكردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج‌و تێبینی ئێمه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریێك ده‌رباره‌ی بكه‌ره‌كه بزاندرێت، به‌وه‌ی كه‌سێك بووه له‌ژێر كاریگه‌ری سۆزی ئایینی ئه‌م كاره‌ی كردووه، یان كه‌سێكی نه‌یار به ئایین بووه‌و، ویستوویه‌تی له رێگه‌ی ئه‌م كاره‌وه ئیسلام بخاته به‌ر تیر‌و توانجی ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ لێدانی ئیسلام‌و مامۆستایانی ئایینی ئاماده كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریێك هه‌بێت، كه‌سانێك دوور له هه‌موو به‌ها مرۆیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێڕشی ناشیاو ده‌كه‌نه سه‌ر مامۆستایانی ئایینی، به‌مه‌ش به‌ناوی پارێزگاریكردن له ئازادی، هه‌ڵده‌ستن به هێڕشكردنه سه‌ر ئازادی مامۆستایانی ئایینی‌و، به‌هۆی كاری كه‌سێكه‌وه ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌خه به‌ر توانج‌و په‌لار، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گوللـه به تاریكی وه‌نان، هه‌روه‌ها تێگه‌ییشتن له چه‌مكی ئازادی‌و رێزگرتن له رای به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه. هه‌روه‌ك سوكایه‌تیكردن به دابی گشتی‌و گه‌مه‌كردن به هه‌ستی جه‌ماوه‌ر‌و تێكه‌ڵكردنی بابه‌ته ناپه‌یوه‌ند به یه‌كه‌كان ماناكانی مه‌ده‌نیه‌ت‌و یاسا سه‌روه‌ری كاڵ ده‌كاته‌وه‌و یاسا ده‌شكێنێت.
لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، هه‌ڵبده‌ن پارێزگاری له رێزی خۆیان‌و كۆمه‌ڵگه‌و ئایین‌و چین‌و توێژه‌كان بگرن‌و، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نادیار خزمه‌ت به كورد‌و كوردستان ناكات.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
21/10/2013