یه‌كێتی زانایان داوا له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات چیدی مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی دوا نه‌خات
به‌ناوی خوای مهزنو میهره‌بان
دیاره به هۆی ئه‌م گرفته‌ی له واده‌ی پێدانی موچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاته پێش، مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینیش دواخرا، بۆ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك به‌دواداچوونمان كرد تا مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی بدرێت، له‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی هاوكاریان پێداین به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه تا به پێی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مووچه‌كه بدرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ك به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌هێنایه‌جێ به‌ڵكو ریزبه‌ندییه‌كه‌شی شێواند‌و، چه‌ند وه‌زاره‌تێك كه به‌پێی ریزبه‌ندی ده‌بوو دوای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مووچه‌یان پێبدرێت، پێش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ریان گرتووه، ئه‌مه‌ش نادادپه‌روه‌رییه له نێوان فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت، به‌تایبه‌تی كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری مامۆستایانی ئایینی بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگانه‌یه‌و، به‌هۆی چڕی پیشه‌كه‌یان كه رۆژانه به‌لای كه‌می پێنج جار له مزگه‌وت دەبن ناتوانن كاری دیكه ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه ناكرێ چیدیكه مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی‌و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوا بخرێت‌و، ناعه‌داله‌تی ده‌رهه‌قیان ئه‌نجام بدرێت، مامۆستایانیش له ئه‌نجامی غه‌مخۆریان تاكو ئێستاكه كه‌مترین كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیان نه‌بووه، داوا ده‌كه‌ین رێز له‌و ریزبه‌ندییه بگیرێت‌و به زووترین كات مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی بدرێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
6/2/2014