یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
یه‌كێتی زانایان: پێویسته‌ تاوانبارانی كچه‌ كوژراوه‌كه‌ بدرێنه‌ دادگا وبه‌ سزای راسته‌قینه‌ بگه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/05/2014 : 10:02:27
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

له‌ رێگه‌ی هه‌واڵه‌كانه‌وه‌ هه‌واڵی كوشتنی ژنێكی منداڵی ته‌مه‌ن (15) ساڵان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ به‌ شێوازێكی زۆر دڕندانه‌ له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ كوژراوه‌.

لێره‌وه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ تووندی ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی به‌م شێوازه‌ دڕنده‌‌و نامرۆڤانه‌یه‌، كه‌ له‌ هیچ یاسا‌و رێسایه‌كی ئاسمانی‌و زه‌مینی جێگه‌ی نابێته‌وه‌.

هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین به‌دواداچوونی وردی بۆ بكرێت‌و، بكوژه‌كه‌‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ پشت ئه‌م كاره‌ دڕندانه‌یه‌ بوونه‌ به‌ سزای راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌ن، هه‌روه‌ك پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد‌و جددی بكرێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ بوونه‌‌و، كچێكی ته‌مه‌ن (15) ساڵانیان سه‌ر به‌ هه‌وێ له‌ كه‌سێكی زۆر له‌ خۆی گه‌وره‌تر ماره‌ كردووه‌، پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌ ماره‌كردنه‌كه‌ هه‌بووه‌، چ كه‌سێك به‌ناوی (مامۆستای ئایینی) ئه‌م كاره‌ی كردبێت، یان هه‌ر دادگایه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك ئه‌م كاره‌ی كردووه‌، به‌ سزای راسته‌قینه‌یان بگه‌ن‌و، ببنه‌ په‌ندیش بۆ هه‌ر كه‌سێك جورئه‌ت بكات هه‌نگاوی له‌م شێوازه‌ بهاوێژێت.

ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ماوه‌یه‌كه‌ كوشتنی به‌ ناهه‌ق به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت‌و، خه‌ریكه‌ وه‌كو دیارده‌یه‌كی لێدێت، هه‌ر بۆیه‌ ماوه‌ ماوه‌ ده‌بینین به‌ناوی شه‌ڕه‌ف‌و هه‌ر بیانوێكی دیكه‌ خه‌ڵكی ده‌كوژرێت‌و، رۆژانه‌ هه‌واڵی كوشتنی ژنان‌و پیاوان‌و كه‌سانی بێتاوان ده‌بیستین، ئه‌وه‌ش دیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، سزاكانی سه‌ر بكوژه‌كان له‌م ئاسته‌ نینه‌ رێگه‌ له‌ كوشتن بگرن، بۆیه‌ داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاساكان بكه‌ن‌و، سزادانی بكوژان هه‌مواربكرێته‌وه‌، به‌ شێوازێك رێگه‌ له‌ كوشتن بگرێتلەلایەن خۆشمانەوە وەکو یەکێتی زانایان ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکین بۆ ڕێگرتن لە مرۆڤکوژی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

26/5/2014