له دوا ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ره‌نج)ی كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو، كه شه‌وی 24/25-5-2014 په‌خش كرا، دوو به‌ڕێز میوانی به‌رنامه‌كه بوون‌و، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ناوی قورئان‌و فه‌رمووده‌وۆ ئیسلامه‌وه قسه‌ی ده‌كرد.
دوای په‌خشی به‌رنامه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئایینی په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردین‌و، ناڕازیبوونی خۆیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌كه‌و، شێوازی ئاخاوتنه‌كان، كه به‌داخه‌وه دوور له هه‌موو ئادابێكی ئیسلامییانه‌و، هه‌ڵسوكه‌وتێكی جوان چوو بووه ده‌ره‌وه، به‌و پێیه‌ی خوای مه‌زن فه‌رمان ده‌كات له‌كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناموسڵمانانیش هه‌میشه‌ی (باشترین) هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ئه‌ڵقه‌یه ره‌چاوی هیچ له‌م شتانه نه‌كرا، به‌تایبه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌و كاته‌ی هاوه‌ڵانی ده‌نگیان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه له كاتی گفتوگۆكردنیان، ره‌نگی سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت‌و، تووڕه ده‌بێت، بۆیه ئه‌م شێوازه‌و به‌كارهێنانی وشه‌ی ناشیاو له به‌رامبه‌ر یه‌كتری، له كاتێكدا به‌ناوی به‌ڵگه‌ی شه‌رعییه‌وه قسه ده‌كه‌ن، جگه له زیانگه‌یاندن به ئیسلام‌و، دروستكردنی گومان له دڵی خه‌ڵكی دیكه هیچی دیكه‌ی لێوه به‌رهه‌م نایه‌ت، هه‌روه‌ك به‌رنامه‌كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی یه‌كتر قبوڵكردن‌و پێكه‌وه‌ژیان دروست ده‌كات‌و، كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه به رووی فه‌توای ته‌كفیر‌و خه‌ڵك كافركردن.
بۆیه لێره‌وه داوا له كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو ده‌كه‌ین چیدیكه ئه‌م بابه‌تانه نه‌وروژێنن، كه وێڕای نانه‌وه‌ی جۆره پشێویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، وێنایه‌كی ناشیرینی موسڵمانانیش ده‌كات، هه‌روه‌ك داوا له سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئایینه‌وه قسه ده‌كه‌ن، چیتر به‌شداری له‌م جۆره به‌رنامانه نه‌كه‌ن‌و، خۆیان دوور بگرن‌و، ئه‌م ململانێیانه له ناو خه‌ڵك قوڵ نه‌كه‌نه‌وه، پێشتریش چه‌ندین جار ئه‌و داوایانه‌مان له مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز كردووه، كه خۆشبه‌ختانه زۆربه‌یان به پیر داواكه‌مانه‌وه هاتوون، هیوادارین له داهاتوودا باشتر به پیر ئه‌م داواكاریه‌مانه‌وه بچن.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
26/5/2014