به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی ئافره‌تێك له كۆمه‌ڵگه‌ی كهلهكچیو ئه‌و كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنای، وێڕای ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌ك، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه هه‌مو لایه‌كمان ده‌خاته‌وه به‌ر مه‌سئولیه‌تێكی گه‌وره‌ی شهرعیو كۆمه‌لایه‌تی بۆ رێكخستنی رێوره‌سمی ماره‌بڕین، چونكه خه‌ڵكی ئێمه موسڵمانه‌و، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ژیانی هاوسه‌رگیریان له لایه‌ن مامۆستایانی ئایینی ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه جۆره به‌ربڵاوییه‌كی دروست كردووه، كه زۆر جار كه‌سانێكی ناشاره‌زا به‌م كارانه هه‌ڵده‌ستن. بۆ رێگرتن له‌م كاره‌و رێكخستنی ئه‌م رێوره‌سمانه پێش (3) ساڵ پرۆژه‌ی مه‌ئزونی شه‌رعیمان دایه په‌رله‌مانی كوردستان، تا له هه‌ر سنوورێك چه‌ند مامۆستایه‌ك كاری ماره‌بڕین ئه‌نجام بدهنو، ئه‌وانیش پهیڕهوێكیان پێ بدرێت‌و، له په‌یڕه‌وه‌كه ده‌رنه‌چن، هه‌روه‌ك ئه‌م یاسایه له زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی نه‌هێناو، ره‌تكرایه‌وه.
بۆیه له‌و بڕوایه‌داین ئه‌م رووداوانه زه‌رووره‌تی ئه‌م كاره زیاتر ده‌رده‌خه‌ن‌و، وا ده‌كات خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به وردی‌و گشتگیرییه‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانن‌و، ئه‌م پڕۆژه‌یه بكرێته یاسا بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری هه‌وڵی بنبڕكردنی ئه‌م حاڵه‌تانه بدرێت.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
28/5/2014