یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌ په‌نای رووداوه‌كان هێڕشی ناڕه‌وا مه‌كه‌نه‌ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/06/2014 : 13:28:19
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی ئافره‌تێك به‌ناوی (دونیا) له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌، هه‌ر زوو نیگه‌رانی خۆمان ده‌ربڕی‌و، پشتیوانی خۆشمان ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ك بۆ رێگرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌ی زیاتر كرد، ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بێ‌ ویژدانه‌ی هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان‌و رێكخراوه‌كان بوو بۆ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی‌و، زانایانی ئایینیان وه‌ك تاوانبار پیشان ده‌دا، ئه‌مه‌ش به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی دروستیان هه‌بێت.

ئه‌م كاره‌ نامه‌سئولانه‌‌و دوور له‌ هه‌موو به‌هاكان كارێكه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌‌و، رێگا ناده‌ین رووداوه‌كان بقۆزرێنه‌وه‌ بۆ لێدانی مامۆستایانی ئایینی‌و بێ حورمه‌تیكردن به‌ پێگه‌كه‌یان‌و، مامۆستایانی ئایینی كه‌ هه‌میشه‌ سه‌رمه‌شقی چاره‌سه‌ری گرفت‌و كێشه‌كان بوونه‌، وه‌ك به‌شێك له‌ دروستكردنی كێشه‌ پیشان بدرێن.

لێره‌وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م  راگه‌یاندن‌و رێكخراوه‌كان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌م باسانه‌ ده‌دوێن، تكایه‌ له‌ ئاست مه‌سئولیه‌ت دابن‌و، په‌نا بۆ ته‌شهیر‌و شێواندنی پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی نه‌به‌ن. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ هێڕشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی‌و ته‌شهیر به‌ پێگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

 

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

1/6/2014