یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
یەکێتی زانایان: هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی دونیای ماره‌ نه‌كردووه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/06/2014 : 11:50:50
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی ئافره‌تێك به‌ناوی دونیا، هه‌ر زوو قسه‌ له‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی كرا.

به‌ڵام دوا به‌دوای به‌دواداچوونی لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ گوێره‌ی دواهه‌مین زانیاری، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هیچ مه‌لایه‌ك ئه‌م ئافره‌ته‌ی ماره‌ نه‌بڕیوه‌.

له‌م باره‌وه‌ مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی بەرپرسی راگەیاندنی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: دوای بڵاوبوونەوەی ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌ردوو لقه‌كانی دهۆك‌و شێخانی یه‌كێتی زانایان به‌رده‌وام له‌ به‌دواداچووندا بوون ده‌رباره‌ی زانینی سه‌ره‌داوه‌كانی ماره‌بڕینی ئه‌م ئافره‌ته‌، ده‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ (3/6/2014) لقی دهۆكی زانایان دواهه‌مین زانیاریان له‌م باره‌وه‌ پێراگه‌یاندین، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ویستوویانه‌ ئه‌م ژن‌و پیاوه‌ له‌ یه‌ك ماره‌ بكه‌ن، داوایان له‌ چه‌ندین مامۆستای ئایینی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ تا گرێبه‌ستی ماره‌بڕینیان بۆ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی ئاماده‌نه‌بوونه‌ ئه‌م گرێبه‌ستییه‌ ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ دواجار چوونه‌ته‌ شاری دهۆك‌و كه‌سێكیان هێناوه‌ به‌ ناوی (ح)، كه‌ كه‌سێكی ناسراوه‌ له‌ سنووری شاری دهۆك به‌وه‌ی له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ ته‌واو نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ش چەندین ساڵە رێگه‌ی وتاردان‌و پێشنوێژی‌و هه‌موو رێوره‌سمێكی ئایینی لێ‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، بگره‌ له‌ سه‌رده‌می پێش راپه‌ڕینیش حكومه‌تی عێراقی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی عه‌فووی كردبوو، چونكه‌ (ناته‌واو) بوو، ئه‌م خانه‌وادانه‌ش هه‌ر ویستبوویان شته‌كان تێبپه‌ڕێنن‌و، كۆتایی به‌ باسه‌كه‌ بێنن.

هه‌روا له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: به‌ پێی زانیاریه‌كانمان، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو بانگهێشتی دادگا كراوه‌، كۆمه‌ڵه‌ شتێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ باسكردووه‌ كه‌ سه‌ردانیان كردووه‌، هه‌مووی به‌ڵگه‌ی روونن له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی ئه‌م كه‌سه‌، بۆیه‌ دواجار دادگا به‌ كه‌فاله‌ت ئازادی كردووه‌‌و، ره‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی كردووه‌ تا راپۆرتی خۆیان له‌م باره‌وه‌ بده‌نه‌ دادگا.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی نیگه‌رانی یه‌كێتی زانایانی دووپات كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بێویژدانه‌ی هه‌ندێك له‌ راگه‌یانه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ر زوو كردیانه‌ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی به‌بێ‌ ئەوەی هیچ زانیاری پێشوه‌ختیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش وێڕای ته‌شهیركردن به‌ چینێكی دیاری كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ مامۆستایانی ئایینین، هه‌روا پشێویه‌كی دوور له‌ جێگه‌ی خۆشی له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ هێنایه‌وه‌‌و متمانه‌ی هاووڵاتیانیش به‌ راگه‌یاندن‌و ئه‌م رێكخراوانه‌ لاواز ده‌كات، کە ئێمە خوازیارین لە ئاست بەرپرسیارێتی دابن و تەواو جێگەی متمانەی خەڵكی کوردستان بن. هه‌روه‌ك پێشمان وایه‌ ئێستا زیاتر پێویستمان به‌ یاسای مه‌ئزونی شه‌رعییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك په‌نا بۆ هیچ كه‌سێكی ناشیاو نه‌بات.