به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ)
بۆ/ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – به‌رێز
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان - به‌رێز
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - به‌رێز
ئێمه وه‌كو زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌میشه پاراستنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی كوردستان ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان بووه، و مێژوومان شایه‌دی ئه‌م راستیه ئه‌دات، كه مێژووی مه‌لای كورد هه‌میشه مێژووی پڕ سه‌روه‌ری‌و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بووه، له هه‌موو بواره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شۆڕشگێڕی‌و ئه‌ده‌بی‌و رۆشنبیری، هه‌ر ئه‌م دڵسۆزی‌و غه‌مخۆری مه‌لای كورده وای له تاكی كورد كردووه، زیاتر له هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، متمانه‌ی به مامۆستایانی ئایینی هه‌بێت، چونكه به چاوی خۆی كار‌و رۆڵی ئیجابیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه ده‌بینێت.
دوای دروستبوونی رووداوی كوشتنی ژنێك‌و ئه‌و كاردانه‌وه‌ی له دوای خۆی هێنا، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وه‌كو ده‌نگێكی هه‌قویستی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر زوو ئیدانه‌ی كاره‌كه‌مان كرد‌و، نادروستی‌و ناڕه‌وایی كوشتنمان خسته روو، ئه‌وه‌ش نه ته‌نها له‌م رووداوه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كوشتن كه به ناحه‌ق له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن‌و، پێشمان وابوو پێویسته بكوژه تاوانباره‌كان بۆ هه‌موو كوشتنێك به سزای راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌ن، له هه‌مان كاتدا هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانی خۆمان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارێك، كه ببێته رێگر له كوشتن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌میشه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام‌و به‌خته‌وه‌ر بێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌و دوور له هه‌ستكردن به گیانی به‌رپرسیارێتی، به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كان‌و هه‌ندێك له رێكخراوه‌كان ده‌ستیان دایه هه‌ڵمه‌تێكی بێویژدانانه دژی مامۆستایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان‌و، وه‌ك به‌شێك له كێشه‌و گرفته‌كان پیشانیان ده‌دان‌و، ده‌یانه‌ویست ئۆباڵی ئه‌م كوشتنانه بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه.
بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی خرایه روو، نه‌ك كارێكی ناراست بوو، بگره هه‌وڵێكی نامه‌سئولانه‌ی دوور له خواسته ره‌واكانی كۆمه‌ڵگه بوو، كه ده‌یانه‌ویست ناوو‌و ناوبانگی مه‌لا‌و هاووڵاتیان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناشیرین بكه‌ن‌و، بۆ ئه‌مه‌ش مامۆستایانی ئایینی وه‌ك پردێك به‌كار بێنن، تا له پشته‌وه‌ی شكاندنی پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی، كۆمه‌ڵگه‌و ئایین‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به تێكرایی بشێوێنن.
بۆیه لێره‌وه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه روو:
یه‌كه‌م:له پێناوی پاراستنی پێگه‌ی زانایانی ئاینی كه له دێرین زه‌مانه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌و په‌ری حورمه‌ته‌وه رێزی له مه‌لای كورد گرتووه، داوا ده‌كه‌ین كه‌وا ( حصانه) بۆ مه‌لای كورد به یاسا بچه‌سپێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بێ حورمه‌تی و بێ رێزی به‌رامبه‌ر به مه‌لای كورد نه‌كرێت.
دووه‌م: بۆ رێكخستنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری‌و، رێگرتن له كه‌سانی نه‌شاره‌زا، داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین یاسایه‌ك بۆ رێپێدراوی شه‌رعی (مه‌ئزوونی شه‌رعی) ده‌ربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌ته‌واوی رێكبخرێت‌و، ده‌رفه‌ت له پێش كه‌س نه‌مێنێت كه شیاوی ئه‌م كاره پیرۆزه نه‌بن، له هه‌مان كاتیش‌دا هاووڵاتیان له ئه‌نجامدانی كاره‌كه دڵنیا بن.
سێ‌یه‌م: زۆر به داخه‌وه به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، دوور له هه‌موو به‌ها باڵاكان‌و، پڕه‌نسیپی رۆژنامه‌گه‌ری‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درووست، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ كردبووه‌وه بۆ ته‌شهیر‌و سووكایه‌تی پێكردنی زانایانی ئایینی،و دروست كردنی فشاری ده‌روونی له سه‌ریان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ماره برینێك ئه‌نجام بدات وه‌ك ئه‌وه وایه بۆمبایه‌كی وێراكاری بته‌قێنیته‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكه وێڕای هه‌ستنه‌كردنی ئه‌م جۆره رێكخراو‌و راگه‌یاندنانه به به‌رپرسیارێتی، له هه‌مان كاتدا كارێكه جێگه‌ی لێ بێده‌نگبوون نییه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌و خوودی ئایین‌و رۆحی پێكه‌وه‌ژیانیش له‌م كارانه ده‌بێته قوربانی.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئامانجیان ته‌نها هه‌واڵی وروژێنه‌ر نه‌بێت، به‌ڵكو راستگۆیی‌و میسداقیه‌ت‌و چاره‌سه‌ریش ده‌بێ به‌شێك بێت له پره‌نسیپی كاره‌كانیان، كه به‌داخه‌وه به‌شێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و راگه‌یاندنه‌كان ره‌چاویان نه‌كرد، به‌و ئومێدی له داهاتوودا خۆیان له‌م زمانه زبره نامه‌سئولانه‌یه بگرن.
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
5 / حوزه‌یرانی / 2014