به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كۆمه‌ڵه رووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له عێراق هاتنه پێشه‌وه‌و، چه‌ندان كار‌و كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به بواری ئێمه‌وه، وه‌ك هه‌موو جارێك ده‌ستخۆشی له هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌ت‌و خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ین بۆ به‌پیره‌وه‌چوونی ئاواره‌كانی شاره‌كانی عێراق‌و، هاوكاریكردنیان، له هه‌مان كاتدا پشتیوانی ته‌واوی مه‌لا‌و زانایانی ئایینی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ پارێزگاریكردن له هاووڵاتیان‌و خاكی كوردستان، به‌تایبه‌تی مێژووی سه‌ده‌ی رابردوو دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه كورد له‌و كاته‌ی خۆی حوكمڕانی خۆی نه‌كردووه هه‌میشه به‌شی كوشتن‌و زینده‌به‌چاڵكردن‌و خاك داگیركردن‌و سووتاندنی گوند‌و مزگه‌وته‌كانی بووه، بۆیه رێگرتن له دوووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه، به وه‌ستان له هه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و داگیركارییه‌ك بۆ سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌چێته خانه‌ی دیفاع‌و پارێزگاریكردن له (گیان‌و دین‌و خاك‌و نامووس‌و سامان)ی وڵات، بێگومان ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌میشه رێگه‌ی داوه‌و پشتیوانی ده‌كات له پارێزگاریكردن له هه‌ق‌و مافه‌كان‌و، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناوی (سامانی وڵات‌و، ئایین‌و، گیان‌و، كه‌سوكاریان) ده‌بنه قوربانی به شه‌هید ناویان ده‌بات، بێگومان كاری پێشمه‌رگه‌ش هه‌ر ئه‌مه بووه‌و، هیچ كاتێك په‌نای بۆ داگیركردنی بسته‌خاكێكی كه‌س نه‌بردووه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه هیوای چاكبوونی ره‌وشی سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌خوازین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به یه‌كسانی بگه‌نه مافه‌كانی خۆیان‌و، كۆتایی به كوشتار‌و ترس‌و تۆقاندن بهێت، بێگومان ئه‌ركی ناوه‌ند ئایینیه‌كان هه‌میشه كار بۆ هێوربوونه‌وه‌و چاككردنی ره‌وشی ته‌ناهی‌و ئارامی وڵات بكه‌ن‌و، هاووڵاتیان له فیتنه‌و دووبه‌ره‌كی دووربخه‌نه‌وه، جگه له‌وه هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه وڵات به‌ره‌و ئاقاری فیتنه‌و نه‌هامه‌تی زیاتر ده‌باته‌وه، كه له ئایینده‌دا به زیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ته‌واو ده‌بێت‌و، هه‌نگاوی مه‌ترسیدارن به‌ره‌و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی‌و تائیفی له عێراق، كه له رابردوودا خه‌ڵكێكی زۆر بووه قوربانی ئه‌م شه‌ڕه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
15/6/2014