یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە   
یەکێتی زانایان لەسەر ئەو سوکایەتیانەی بەرامبەر هاوەڵە بەرێزەکان کراوە بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/03/2022 : 22:33:53
قه‌باره‌ی فۆنت
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان 
(فَإِنْ آَمَنُوا بِمِثْلِ مَا آَمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ..) (سورة البقرة:137).
بەداخەوە لەو چەند رۆژەی رابردوو گوێبیستی تۆمارێکی دەنگی بووین، کە تێیدا کەسێکی دیاری نێو تەریقەتی قادری سوکایەتی و تەشهیرو قسەی نەشیاو بەرامبەر هاوەڵە بەرێزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) و دەکات، وێڕای ئەوەی هەموومانی نیگەران کردووەو دڵنیاین کە خەڵک و موسڵمانانی کوردستان لەوە هۆشیارترن رەفتارو بەرنامەی نەخوازراو کاریگەریان تێ بکات، لەهەمان کات ئەم جۆرە رەفتارانە پێچەوانەی پرنسیپەکانی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و نەریتی موسڵمانانەیە، لەبەر ئەوەی پێگەو رێزی هاوەڵە بەرێزەکان قابیل بەتانەو قسەی نەشیاو نین و رێزگرتنیان واجبێکی شەرعی و ئیمانیە، ئێمە لە کوردستان چاوەڕێی ئەوەین هەمووان پارێزگاری لەو پێکەوەژیانە بکەین، کەتایبەتمەندی و جوانی و قەدرو مێژووێکی درەوشاوەی بە کوردستان بەخشیوە، نەک کەسانێک بەناوی ئایین و بە ئەجێندای ناروون هەستی موسڵمانان بریندار بکەن و سوکایەتی بەرامبەر یاوەران دەرببڕن.
ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەم جۆرە کردەو رەفتارە نەشیاوانە دەکەین، لەهەمان کات بە پێویستی دەزانین ئەم کەسە داوای لێبوردن لە خواو خەڵک بکات، لەگەڵ ئەوەش دووپاتی دەکەینەوە ئەرکی داواکاری گشتیە لەم جۆرە سوکایەتیانە بێتە دەنگ و رێکاری پێویست بگرێتە بەرو کوردستانمان پارێزراو بێت لەم جۆرە هەنگاوە مەترسیدارانە.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان 
22ی شەعبانی 1443هـ
25ی3ی2022م