یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە    *****    *****   د.عومه‌ر مرۆ: له‌ قورئان و سوننه‌تدا خۆشه‌ویستی نیشتیمان پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌یه‌    *****    *****   سۆران پانێڵێک لەسەر (ڕۆڵی وتاربێژان لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا کەمال عەلی سیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید زراری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
حوكمی دانانی مه‌رجی غه‌رامه‌ له‌ كاتی په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كان و كار پێكردنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/01/2025 : 22:28:20
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.  

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن نوسیگه‌كانی خانووبه‌ره‌ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌قی قه‌واڵه‌ی گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره‌ بووه‌ته‌ عورفی نوسینگه‌كان مه‌رجی ئه‌وه‌ ده‌نوسرێت كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ كڕیار یان فرۆشیار په‌شیمان بێته‌وه‌ ده‌بێت بڕێك پاره‌ بدات به‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ری، ئایا وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دروسته‌، له‌ كاتێكدا ڕه‌نگه‌ (جاری وا هه‌یه‌) هه‌ردوو لایه‌ن دوای په‌شیمان بوونه‌وه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌ده‌ن به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ؟

 ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری: 24/12/ 2024ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌:

دانانی ئه‌و مه‌رجه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كاندا دروست نییه‌و، وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ په‌شیمان بوونه‌وه‌ دروست نییه‌ و ده‌چێته‌ خانه‌ی خواردنی ماڵی خه‌ڵك به‌ به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] (سورة البقرة من الآية:188)، وه‌ ئه‌صل ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ له‌ مامه‌ڵه‌كردندا لێبورده‌ بێت و به‌بێ به‌رامبه‌ر و له‌به‌ر ڕه‌زاه‌مه‌ندی خودا چاوپۆشی بكات له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر په‌شیمان بووه‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان- صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: (مَنْ أَقَالَ نَادِمًا بَيْعَتَهُ، أَقَالَ الله عثرته يوم القيامة) رواه ابن حبان (5029)

وه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نێك سوور بوو له‌سه‌ر ڕواندنی مامه‌ڵه‌كه‌ و وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌رچه‌ی شه‌رعی ئه‌وه‌یه‌ سه‌ر له‌نوێ كڕیاره‌كه‌ به‌ فرۆشیاره‌كه‌ی بفرۆشێته‌وه‌ به‌كه‌متر یان زیاتر یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

وه‌ له‌ كاتی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی كڕیار یان فرۆشیارو قبوڵكردنی په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌ دروسته‌ نوسینگه‌كه‌ كرێی ده‌ڵاڵی وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌ له‌ مه‌جلیسی مامه‌ڵه‌كه‌دا بێ یان مه‌رجی په‌شیمان بوونه‌وه‌یان له‌ نێوانیاندا دیاریكردبوو به‌ كه‌متر له‌ سێ ڕۆژ په‌شیمانیش بوونه‌وه‌ له‌و كاته‌دا نابێت كرێی ده‌ڵالی وه‌ربگیرێت.

 

والله تعالی أعلم..    

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم.

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

21/ رجب/1446ه = 21/1/2025م = 1/رێبه‌ندان 2724ك