یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە   
لە سەر داوای پارێزگاری هەولێر ‏بۆ یەکەم جار لە ناشڤیڵ بە بڵندگۆ رێگە بە بانگدان دەدرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/09/2023 : 00:35:39
قه‌باره‌ی فۆنت

 


رۆژی هەینی 2023.9.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری شاندێک بۆ نوێژی هەینی و دیداری لەگەڵ بەشێکی زۆری ڕەوەندی کوردی، سەردانی سەنتەری سەڵاحەدینی کرد، کە ناوەندێکی ئاینی کەلتوورییە و لە ڕۆژانی هەینی بەشێکی زۆری ڕەوەندی کوردی لە مزگەوتی ئەو سەنتەرەدا بۆ ئەنجامدنی نوێژی هەینی کۆدەبنەوە.


لە سەردانەکەیدا، دانیشتوانی کوردی شاری ناشڤیڵ و موسڵمانان داوایان لە پارێزگاری هەولێر کرد، کە ڕێگە بدرێت بە بڵنگۆ لە مزگەوتی سەنتەری سەڵاحەدین بانگی نوێژەکان بدرێت، دوای ئاڕاستەکردنی داواکارییەکەی دانیشتوانی کوردی شاری ناشڤیڵ لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە بۆ بەرپرسانی ئەو شارە، مایەری شاری ناشڤیڵ و سەرۆکی شارەوانی شارەکە ڕاستەوخۆ ڕەزامەندیدا و بۆ یەکەمینجار لەو شارەدا ڕێگە درا بە بڵندگۆ بانگدان بدرێت و لەمەودوا موسڵمانان دەتوانن لە رۆژانی هەینی و ڕۆژانی تردا لەوسەنتەرە بە بڵندگۆ بانگ بدەن. جێگەی باسە، پێشتر تەنها لەنێو سەنتەرەکە بانگی نوێژەکان دەدرا.