دوێنێ ئێوارە 7ی3ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و تەیب زرارشێروانی بهڕێوهبهری گشتیی ئهوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای ههولێرو مامۆستایانی ئایینی، و بهرپرسانی حكوومی و حزبی و خهڵكێكی زۆر له دهڤهرهكهدا، لهمهڕاسیمێكی شایستهدا مزگەوتی حاجی مەکیە لە جیهان سیتی لە شاری هەولێر کرایەوە.
لەوتەیەکدا د. پستیوان سادق دەستخۆشی لەخێرخواز کرد و پیرۆزبایی ئاراستەی ئامادەبووان کرد پشتیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی مزگەوت لەشوێنە پێویستەکان دووپاتکردەوە.
دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە خێرخوازو سەرپەرشتیاری دروستکردنی مزگەوتی ناوبراو، ئاماژەی بە رۆل و کاریگەری مزگەوت لەناو کۆمەڵگەو ئاراستەی کۆمەڵگە کرد، کە شوێنی خواپەرستی و ناوەندێکی رۆحیە بۆ خۆپێگەیاندن و وەرگرتنی بەهای رۆحی و ئەخلاقی، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ گەورەی مزگەوت لە ئیسلامدا کە بایەخ و گەوەریی و پێگەیەکی تایبەتی هەیەو شوێنێکی گرنگە بۆ پەروەردەو پێگەیاندنی موسلمانان.
هەروەها بە بۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان کردو هیوای خواست موسڵمانان بە رێزگرتن و خۆئامادەکردن بۆ خواپەرستی و کەشی ئیمانی نێو مانگی پیرۆزی رەمەزان کۆشش بکەن و تەبایی و برایەتی و گەردەن ئازایی بکەینە مایەی ئیسڵاحی کۆمەڵایەتی و پەروەردەکردنی دەروون بە رەوشتە بەرزەکان..