یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی رووبەڕوو بوونەوەی وتاری رقەبەری بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا زبێر شێخە لاسەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: داوا لە حاجیان دەکەین قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی حەمە ڕەسول گێڵدەرەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دکتۆر عرفان رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج: رۆژانە لە خزمەتی حاجیان داین و کارەکانمان بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بەرێوە دەبات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک لە شاری سلێمانی چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەكێـتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە پیرمام بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی تەرمەکەی دۆزرایەوەو یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی رادەگەینێت   
یەکێتی زانایان بە هاوبەشی سەنتەری روح ئەلحەیات دیدارێکی زانستی (چارەسەری تەندروستی لە نێوان شەریعەت و زانستی پزیشکیدا) بەرێوە دەبات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/05/2024 : 16:28:33
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 27ی5ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر ئارام نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و د.دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو د.ئەحمەد ساڵەیی دامەزرێنەری سەنتەرەکانی روح ئەلحەیات و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی و پزیشک و ئەکادیمی بەرپرسانی حزبی و حکومی؛ دیداری زانستی هاوبەشی یەکێتی زانایان و سەنتەری روح ئەلحەیات لە هوتێلی نێودەوڵەتی هەولێر بەناونیشانی (چارەسەری تەندروستی لە نێوان شەریعەت و زانستی پزیشکیدا) بەرێوەچوو.


سەرەتای دیدارەکە وێڕای خوێنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، پارچە ڤیدۆیەکی تایبەت بە کارو هەنگاوەکانی سەنتەری ناوبراو نمایش کرا.


دواتر بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتاری دەسپێک و کردنەوەی پانێڵی پێشکەش کردو تێیدا دەستخۆشی ئاراستەی سەنتەری روح ئەلحەیات کرد، کە هاوکارو هەماهەنگ بوون لە رێکخستنی دیدارەکە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی تەوەرەکانی پانێڵەکان بەتایبەت بابەتی نەزۆکی و دانانی منداڵی بلوری و دیاریکردنی رەگەزی کۆرپەلەو نەخۆشیە بۆ ماوەییەکان، بەئەرکی زانایانی ئایینی و پزیشکانی زانی بە دڵسۆزی و ئەمانەتەوە بایەخ بە هۆشیاری پرسەکە بدەن، بۆ ئەوەی زەمینەی تێگەیشتن و هۆشیارییەکی زیاتر لە ناو کۆمەڵگە بەرهەم بێت و چارەسەرەکان بەپێی بنەمای شەرعی و زانستی بۆ خەڵک روون بێتەوە، هەروەک ئاماژەی بە ئامانجی دیدارەکەو پێویستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هاوچەرخە نوێیەکانی پەیوەست بە بواری پزیشکی و نەخۆشیەکانی ئافرەتان کرد.


دواتر بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا دەستخۆشی لە یەکێتی زانایان و سەنتەری روح ئەلحەیات کرد، لەسەر گرنگی هەنگاوەکەو هیوای خواست ئەو دیدارە زانستیانە هەر بەردەوام بن بۆ خزمەتی خەڵک و کۆمەڵگەو بەرەو پێش بردنی هۆشیاری تەندروستی لە کوردستان.


پاشان بەرێز د.ئەحمەد ساڵەیی دامەزرێنەری سەنتەرەکانی روح ئەلحەیات وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لە یەکێتی زانایان و گوتی: رۆڵی دەزگای ئایینی و بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی گرنگ و کاریگەرو ئەرێنیە لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەموو رووێکەوە، تایبەتتر لە گەیاندنی زانیاری لەسەر پرسە هاوچەرخەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە ئافرەتانەوە هەیە، هەروەها گوتیشی: ئەم هەنگاوە هەوڵێکی هاوبەشە لەپێناو ئەمانجگەلێکی هەنووکەیی و هاوچەرخ، کە خزمەت بە مرۆڤ و ژینگەو ئاسایشی تەندروستی دەکات لە هەرێمەکەماندا..


دواتر پێنێڵەکانی دیدارەکە بەرێوە چوون بەم شێوەیەی خوارەوە:


پانێڵى یەکەم  ( نەزۆکی و منداڵی بلوری لە نێوات شەریعەت و زانستی پزیشکیدا )


بەرێوەبەری پانێڵ: د.عبدالله شێرکاوەیی


پانێڵیستی یەکەم دکتۆرە ئاڤان سلێمان  - پسپۆری ئافرەتان و لە دایك بوون و چارەسەری نەزۆکی


ناونیشانی بابەت:  (چاره‌سه‌رى كیشه‌كانى نه‌زۆكى و منداڵى بلوورى له‌ روانگه‌ى زانستى پزیشكى)


پانێڵیستی دووەم: دکتۆر حسن محمد پشدەری – دكتورا لە زانستی أصول الفقه- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا


 ناونیشانی بابەت:( رێسا فیقهیەکانی پەیوەست بە دانانی منداڵی بلوری)    


پانێڵیستی سێیەم: دکتۆر رەوشت رشید - پزیشکی پسپۆری دەروونی


ناونیشانی بابەت: (کاریگەریيە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی نەزۆکیی)


پانێڵى دووەم  (وەرگرتنی چارەسەر لە نێوان شەریعەت و زانستی پزیشکیدا)


بەرێوەبەری پانێڵ: د.جەعفەر گوانی


پانێڵیستی یەکەم: دکتۆر محەمەد عانی عوسمان- دکتۆرا لە زانستی بۆماوەیی و زیندەوەرزانی


ناونیشانی بابەت: (نەخۆشییە بۆ ماوه‌ییه‌كان له‌ روانگه‌ى زانستى پزیشكى)


پانێڵیستی دووەم: دکتۆر ادريس کجیل حمد سورچی – دکتۆرا لە أصول الفقه


ناونیشانی بابەت: ( سنورداركردنی وەچەو دیاریکردنی رەگەزی کۆرپەلە لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە )


پانێڵیستی  سێیەم: دکتۆر نذیر هانی مەسعود - پسپۆری ئافرەتان و منداڵبوون و نەزۆکی 


ناونیشانی بابەت: (دیاریکردنی رەگەزی کۆرپەلە له‌ روانگه‌ى زانستى پزیشكى)


شایەنی باسە وێڕای گفتوگۆی ئامادەبووان و پرسیارو سەرنجەکان، لە کۆتایی دیدارەکە بە پێشکەش کردنی سوپاس و پێزانین بە پانێڵیستەکان و بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ئامادەبووان دابەش کرا.