یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێزلێنان دەبەخشێتە دەزگای خێرخوازی نانەکەلی    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێزلێنان دەبەخشێتە دەزگای روانگەو کارە مرۆییەکانی بەرز دەنرخێنێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی دەکات   
مەکتەبی تەنفیزی یەكێـتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/06/2024 : 14:21:43
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 2ی6ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان د.حسن خۆشناو و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ پێشوازی لە بەرێز احسان عبدالرحمن بابان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی کرد.


لە دانیشتنێکدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوولاو ناوەرۆکی کردەیی رێککەوتنی نێوان یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی کرا، کە پەیوەستە بە پێشکەشکردنی سیمیناری ئایینی زانایان لەناو چاکسازییەکاندا.


لەم بارەوە بەرێز بەرێوەبەری گشتی رایگەیاند: ئێمە یەکێتی زانایان وەک پێشەنگێکی گرنگ دەبینین و هاتووین سوپاسی خۆمان بگەینین، سەبارەت بە دەمەوە هاتن و رەزامەندیان لە هەمبەر پێشکەشکردنی بابەت و ئامۆژگاری بۆ راگیراوانی نێو چاکسازییەکان، کە بایەخ و گرنگی و کاردانەوەی ئەرێنی زۆری هەبووە لە خزمەتکردنی چاکسازییەکان و پێدانی رۆشنبیری و هۆشیاری ئایینی..هەر بەم بۆنەشەوە سوپاس و پێزانینی بەخشیە سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و هیوای خواست ئەو ڕێككەوتنە بە بەرنامەو میكانیزمێكی نوێوە بەردەوامی هەبێت.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان پاڵپشتی هەر هەنگاوێکی دووپاتکردەوە، کە لە خزمەتی کۆمەڵگەو پرۆسەی چاکسازی و هاوڵاتیان بێت، بەتایبەت بۆ ناو چاکسازییەکان کە وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی خزمەتێکی گەورەیەو ئەرکی سەر شانی هەموو لایەکە..