یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/06/2024 : 23:40:06
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 29ی6ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز بەرێز د. عبدالله  مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بەرێز نەبەز اسماعيل بەرێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و بەرپرسانی ئیداری و حکومی و کەسایەتی و فەقێ و قوتابیانی زاستە شەرعیەکان و جەماوەرێکی زۆر، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێرو لە مزگەوتی حاجی عبدالقهار باداوەیی  بەرێوەچوو، کە لەلایەن مامۆستای بڕوانامەبەخش دکتۆر لوقمان جامیعی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان بەخشرایە پێنج مامۆستای ئایینی..


لەم مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای موجیزو موجازان، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە لەرێی عیلم و زانست و پێگەیاندنی زانایان و پابەندبوون بە رێڕەوی گەورە زانایان هەوڵی خزمەتی زیاتر لەپێناو کۆمەڵگە و گەیاندنی هۆشیاری ئایینی و پێگەیاندني زانای تازە بدرێت.


لە بەشێکی تری قسەکانی گوتیشی: خۆشبەختانە یەکێتی زانایان بە هەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە جددی کار لە پێناو پاراستنی پیشەو پێگەی مەلایەتی لە هەموو رووێکەوە دەکات.


هەروەها گوتیشی: ئیسلام ئایینی تەبایی و ئاشتییە، بۆ ئەوەی ئەم تێگەیشتنە قوڵکەینەوە پێویستمان بە بایەخدانی حوجرەو پێگەیاندنی نەوەیەکی تازەیە لەسەر هەمان رێبازی زانایانی رابردوومان، کە خزمەتی زانست و ئیسلام و میللەتی کوردسان کردووە.


شایەنی باسە هەر لەم مەراسیمە کۆمەڵێک وتاری تر خوێندرانەوەو چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک پێشکەش کران.