یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پێشهاتە فیقهیەکان) لە سۆران پێشکەش دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/01/2025 : 22:39:21
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 29ی1ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هۆڵی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان، بە ئامادەیی ستافی لقی سۆران و بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاوو لە زانایانی ئایینی سۆران؛ سیمینارێکی تایبەتی بەناونیشانی (چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پێشهاتە فیقهیەکان) پێشکەش کرد.


لە سیمینارەکەدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان بە شێوازێکی زانستی شرۆڤەی بابەتەکەی کردو چەند رێساو بنچینەیەکی فیقهی خستە روو، هاوکات چەندین نمونەی پرس و پێشهاتی هەنوکەیی وەک نمونە هێنایەوە، کە پێویست بەوە دەکات زانایانی ئایینی لە رووی تێگەیشتن و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیانەوە بە بیرێکی فراوان و زانستی و گونجاندن لەگەڵ بنچینەی فیقهی و لەبەر چاوگرتنی بۆچوونە فیقهییە تازەکان هەڵسوکەوت بکەن.


لە بەشێکی تری سیمینارەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر چەند پرسێک، کە جێی ناکۆکی و راجیایی نێو موسڵمانانن، لەم سۆنگەوە تەئکیدی لەوە کردەوە کە پێویستە راجیایی و خیلاف نەبێتە هۆکاری یەکتر شکاندن و رق بڵاوکردنەوە، بەڵکو پێویستە برایەتی و تەبایی ئەولەویەت بێت.


شایەنی باسە دواتر ئامادەبووان بە چەندین پرسیارو سەرنجی پەیوەستەوە سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد، هەورەک لە سیمینارەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاس و پێزانینی بەخشیە ژمارەیەک مامۆستای ئایینی سنوورەکە، کە بڕوانامەی ماستەرو مۆڵەتی زانستی مەلایەتیان بە دەست هێنابوو.


دواتریش سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی کردو لەلایەن بەرێوەبەری ئەوقافەوە پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا چەند پرس و بابەتێک تاوتوێ کران.