بەرەبەیانی ئەمرۆ 22ی2ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی کوردستان و شاری سۆران و بەرپرسی لی سۆرانی یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا خالد وسمان حمدامین مەلەکی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا مامۆستا مەلا خالد وسمان مەلەکی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (مامۆستا مەلا مامۆستا مەلا خالد وسمان حمدامین مەلەکی)مان پێگه‌یشت، کە بەیانی ئەمرۆ دوای ململانێی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی و لەهەمان کات نیشتمانپەروەرێکی بەوەفا بوو، لەناو یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووە، هەر لە کۆنگرەی یەکەمەوە لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتی کردووەو ماوەی پتر لە 15 ساڵە ئەدامی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بووە، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد بوو، لەرووی خزمەتی پیشەیی وێڕای کاری مەلایەتی مودەریسێکی خەمخۆر بوو، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و میواندۆست و جێی رێزی مامۆستایاینی ئایینی و خەڵک بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و زانایانی ئایینی دەڤەری سۆران و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
22ی2ی2025