بەرەبەیانی ئەمرۆ 24ی2ی2025 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد یوسف دشیشی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا مامۆستا مەلا ئەحمەد یوسف دشیشی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەرو بەرپرسی ناوچەی کانی ماسی یەکێتی زانایان (مامۆستا مەلا ئەحمەد یوسف دشیشی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
24ی2ی2025