یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/09/2010 : 13:39:28
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕازی خواحافیزی
خوات له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌مجا كاتی دامه‌زراوی‌و به‌رده‌وام بونه‌
مانگی ڕه‌مه‌زان بارگه‌وبنه‌ی پێچایه‌وه‌و به‌جێ‌ی هێشتین پاش ئه‌وه‌ی شۆڕشێكی خواپه‌رستی‌وخێركردن‌ولێبڕانی تێدا دروست كردین، بازاڕێكی گه‌رم بوو بۆبه‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار، با لێره‌دا پێكه‌وه‌ به‌خۆمانا بچینه‌وه‌‌وهه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین شه‌ن‌وكه‌ویكی كاره‌كانمان بكه‌ین، چیمان كرد ‌و چیمان بۆ مایه‌وه‌ ؟ بۆنمونه‌ سه‌یر كه‌ له‌نا‌وچوار وه‌رزه‌كه‌ی ساڵدا كه‌ به‌هار دێت ئاو ‌و ئاوه‌دانی‌وگه‌شه‌و به‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، پاشان كه‌ به‌هار ئۆغرده‌كِات له‌پاش خۆی خێرات‌و پیت‌و به‌رهه‌می ئه‌وتۆ به‌جێده‌هێڵێت كه‌به‌درێژایی ساڵه‌كه‌ سودی لێوه‌رده‌گیرێت ، مانگی ڕه‌مه‌زانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ له‌ناو دوانزه‌ مانگه‌كه‌كه‌دا، ئیمان به‌هێز بوون‌ودڵنه‌رمی‌وقورئانخوێندن‌وشه‌‌ونوێژوبه‌زه‌یی هاتنه‌وه‌و ڕه‌حمه‌تی پێ‌به‌خشین، كه‌سانی خواپێداو ئاوا به‌هره‌ له‌م مانگه‌ پیبرۆزه‌ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سنفێك له‌ خه‌ڵك هه‌ركه‌ ڕه‌مه‌زان ته‌شریف ده‌بات یه‌كسه‌ر پاشه‌‌وپاش له‌سه‌وزایی‌وگوڵزاری به‌هاری ڕه‌مه‌زانه‌‌وه‌ ڕوو له‌بیابانی ووشك‌وبرینگی دڵڕه‌قی‌وجه‌فاوه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ پێیان ده‌وترێت به‌نده‌ی كات‌وبۆنه‌كان-عباد المواسم- له‌باره‌ی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌وه‌ پرسیاریان له‌ پیاوچاك‌وبۆخواسوڵحاو - بشری حافی-كرد فه‌رمووی :، ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ هیچ ئیستیفاده‌یه‌كیان نه‌كرد، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر له‌خوا نه‌ترسان و هه‌ست نه‌كردن به‌چاودێری په‌روه‌ردگار، سه‌ر خو‌وڕه‌وشته‌ ناپه‌سه‌نده‌كان، باله‌خۆمان بپرسینه‌وه‌ ئایا ئایا ئێمه‌ له‌و سنفه‌ین یان له‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌مه‌زان‌وبه‌رهه‌می ڕۆژوو له‌ناو خوێن‌و ڕۆحمان گه‌شه‌ی كرد‌وهه‌رده‌م خه‌ریكی چه‌شتنی به‌روبومه‌كانی خواپه‌رستی‌وئیخڵاسی مانگی ڕه‌مه‌زانین؟ ، ده‌گێڕنه‌وه‌ پیاوچاكانی پێشینمان شه‌ش مانگ له‌ دوای ڕه‌مه‌زان له‌خوای په‌روه‌ردگار ده‌پاڕانه‌وه‌ كه‌ خوا په‌رستی ڕه‌مه‌زانیان لێ‌ قه‌بوڵ فه‌رموو بێت، دروشمیشیان ئه‌م فه‌رمایشته‌ی ئیبنوو مه‌سعود -ڕه‌زای خوای لێبێت- بووه‌ كه ‌ده‌فه‌رمی" من علامات القبول للصيام والقيام ان يكون حال العبد بعد الصيام افضل من حاله قبل الرمضان " سه‌یری ته‌فسیری پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان_- بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی قورئان بكه‌، عائشه‌ –- ده‌فه‌رموێت عه‌رزم كرد ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا –- ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: { وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ }، مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌كاری خراپه‌ ده‌كه‌ن ‌وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له‌خوا ده‌ترسن، فه‌رمووی نه‌خێر " لا يا أبنة صديق ولكنهم الذين يصلون ويصومون ويتصدقون وهم يخافون ان لايتقبل منهم" پێویسته‌ پارێزگاری له‌مه‌كاسب‌و به‌رهه‌مه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ین، پارێزگاریكردنیش له‌م ده‌سكه‌وتانه‌ به‌ به‌رده‌وام بوون‌ودامه‌زراوی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌پاش ره‌مه‌زان ئیستقامه‌ نه‌بوو وه‌كو كاری كه‌سێك ده‌بێت كه‌ له‌ ژیانیدا به‌هه‌وڵ‌وماندوو بوونی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی‌و سامانێكی زۆر پێكه‌وه‌ ده‌نێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا گرنگی به‌كاروبارو بازرگانیه‌كه‌ی نادات ده‌رگای قاسه‌و گه‌نچینه‌كانی ده‌خاته‌ سه‌رپشت، دزو جه‌رده‌ هه‌موو سامانه‌كه‌ی له‌ناو ده‌به‌ن هیچی بۆ نامێنێته‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ساجی عه‌لی، چونكه‌ پارێزگاری نه‌كرد له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی، كه‌سانێك له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ پڕ قازانجه‌دا خێرو پاداشتێكی زۆریان كۆ كردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پاسه‌وانی ئیستیقامه‌ت پارێزگاری لێ‌ نه‌كه‌ن، وه‌به‌ قوفڵی به‌رده‌وامبوون ده‌رگاكانی دانه‌خه‌ن ‌وله‌ صندوقی استمراریه‌ت دا قایمی نه‌كه‌ن ئه‌وا ڕه‌نجه‌كه‌یان با ده‌یبات‌و خوا په‌ نا بدات هیچیان بۆ نامێنێته‌وه‌ ، نمونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌دوای ڕه‌مه‌زان نوێژو مزگه‌وت‌وقورئان‌وخێروچاكه‌ی له‌بیرده‌چێته‌وه‌ ‌و ڕوو ده‌كاته‌گوناه ‌وبێ‌ فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگار وه‌كو ئه‌و كاسبكاره‌ وایه‌ كه‌ هه‌رده‌م كاسبی ده‌كات به‌ڵام، باخه‌ڵ‌وكیسه‌ی پاره‌كه‌ی كونایه‌، كرده‌ی ئه‌و‌و برده‌ی بایه‌، خوای په‌روه‌ردگارئیستیقامه‌و دامه‌زراویمان پێ‌ ببه‌خشێت.

*وتارخوێنی مزگه‌وتی شه‌هید ئیبراهیم