یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/11/2021 : 23:54:02
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕۆڵی مەلای کورد و حوجرە لە مێژووی کوردستان دا

مەلای کورد واتە خۆری پرشنگداری ئاسمانی کوردستان و چرای زانست و سوارچاکی مەیدانی شۆڕش و بەرخۆدان .

باسکردن لە زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری و هۆشیاری کۆمەڵگەی کوردی بەبێ باسکردنی ڕۆڵی مەلای کورد نابێت، یەکەمین چرای زانست لە کوردستان مەلا لە حوجرە کانەوە دایگیرساندووە ، هەموو زانستەکان لە هەموو بوارەکاندا مەلاکان بڵاویان کردۆتەوە و گەیاندویانە بە نەوەی کورد ، پاڵنەری سەرەکی مەلای کورد  بۆ گرنگیدان بە زانست و فێربون و  بڵاوکردنەوەی زانست،  قورئانی پیرۆز و فەرمودە بەپێزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بووە .

خودای گەورە دەفەرموێت :  [ شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَأُوْلُواْ ٱلْعِلْمِ قَآئِمًۢا بِٱلْقِسْطِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ] سورةآل عمران: الآية18  .

فانظر كيف بدء الله بنفسه، و ثنی بالملائكة، و ثلث بٲهل العلم!  فالعلم بٲمور الدين و الدنيا، وجاء هذا صیغة الٲمر .(المسجد و ٲثره الدعوي، الدكتور خيرالله حسن محمدالكاسكاني،ص163  )  .

پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت : ( العلماء ورثة الانبياء ، و ٳن الانبياء لم يورثوا دينارا ، ولا درهما ، ورثوا العلم، فمن ٲخذه ٲخذ بحظ وافر. "  .

اخرجه ٲبوداود:كتاب العلم،باب الحث علی طلب العلم، رقم: 3773 " .

ئەگەر سەیری مێژوی ئەدەبی کوردی بکەیت دەبینیت وێژە و شیعرو پەخشان و لێکۆڵینە و ساغکردنەوە و پاراستنی ڕەسەنایەتی و کەلەپوری کورد مەلا داهێنەریەتی ، تۆمارکردنی داب و نەریت و کلتور، پارێزەری مێژومان هەڵگرانی مەشخەڵی ڕوناکبیری لەسەردەمی شەوەزەنگی نەزانیدا  مەلاکان بوون،  مەلا لە ڕێگەی ڕێبازی فێرخوازی حوجرەوە ، کە بێگومان حوجرە لە سەردەمی پێشودا ڕۆڵی لە زانکۆکان کەمتر نەبووە ، حوجرە ئەحمەدی خانی بەرهەم هێنا ،ئەو ئەحمەدی خانیەی کە لەڕێگەی مەم و زینەکەیەوە کەلتوری کوردی پاراست،، نەخشەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی  لە سەر بنەمایەکی نەتەوەیی ڕەسەن و پتەو کێشاوە، مەلای جەزیری ، باتەیی ، فەقێ تەیەران، سەودایی و سەیفی و چەندان کەڵە شاعیری گەورەی دیکە نوسەرو داهێنەری داستانەکانی عیشق و سۆزو مەینەتی و چەرمەسەریەکانی کوردن ، بەدوای ئەواندا  لە بابا تاهیری هەمەدانیەوە ، هەتا صەیدی، و بێسارانی، و مەولەوی،  و نالی، و مەحوی، و سالم، و کوردی، و وەفایی، وحاجی قادری کۆیی، و مەلای گەورەی کۆیە ، و چەندان شاعیر و ئەدیب و زانای دیکە لەناو چوار دیواری قوڕینی حوجرەکانی کوردستاندا بە هەست و سۆزی ئەدەب دۆستی و نیشتیمان پەروەری جۆشدراون ، سەرکردەکانی بزوتنەوە ئازادیخوازیەکانی کورد، هەڵگیرسێنەرانی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد کە سەر و ماڵیان لە پێناوی  ڕزگاری کورد و کورستان دەکردە قوربانی و دوژمنانی کوردیان تێک دەشکاند و بەرپەرچی هێرشەکانیان دەدایەوە، هەموو مەلا بون و دەرچوانی ڕێبازی خوێندنی حوجرەکان بوون..

لە پێگەیاندنی زانای گەورە و سوارچاکانی مەیدانی زانستە ئیسلامیەکان،  ڕێبازی زانستی حوجرەکانی کوردستان کەم وێنەیە لە جیهانی ئیسلامیدا ، ئەو زانایانەی لە حوجرەکانی کوردستان دەرچون و لەلای مەلای کورد ئیجازەیان وەرگرتووە، کاتێک لە کوردستان دەردەچون ولە شارەگەورە و پایتەختەکانی جیهانی ئیسلامی گیرساونەتەوە و ئەستێرەی ناو و ناوبانگیان درەوشاوەتەوە و بە جیهاندا بڵاوەی کردووە، لە ڕووی زانستیەوە جێگەی باڵا و شیاوی قوتابخانە گەورەکانی جیهان بەڕێزەوە پێشوازییان لێکردوون و پلەی فەتوا و قەزاوەت و حاکمێتی شەرع یان پێ ڕەوا بینراوە ، و چەندین زانای دەرچوی حوجرەکانی کوردستان لە مەککە و مەدینەدا  موفتی و مامۆستا و پێشنوێژ و ( امام الحرمین) بوون، هەروەها قاهیرە و دیمەشق و چەندین شوێنە زانستیە بەناوبانگەکان ئەگەر لێکۆڵینەوەی وردیان لەسەر بکرێت ، ناوی چەنەها کوردی دەرچووی حوجرەکانی کوردستان زیندوو دەکرێتەوە کە هەمویان لەپلەی زانستی باڵادا بوون .( بڕوانە کتێبی دیفاعێک لە خوێندن لە حوجرەکانی کوردستاندا - محمد علی قەرەداغی2009 لاپەڕە  " 11- 13"  بە دەستکاریەوە ).