یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی كۆیەی زانایان كۆبوونەوەی فراوان و ئاساییی خۆی سازدەكات    *****    *****   لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکیتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی و ناوچەی پارتی لە قەزای شەقلاوە بەسەر دەکاتەوە   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/10/2020 : 14:49:22
قه‌باره‌ی فۆنت
وەرز وەرزی خۆشەویستیە

سۆزو خۆشەویستی بە هیچ ناچێت بە هیچ پێوەرێک ناپێورێت، لە سەر دەربڕینی خۆشەویستی ناکرێت داوای بەڵگە و دلیل و بورهان بکەین، خۆشەوستی ڕام ناکرێت ، هیچ یاسا و ڕێسایەک بەسەر خۆشەویستیدا ناچەسپێت، عیشق جیاوازە و عیلم و ئەقڵ و ئاوەز جیاواز،  ئەوەی بە پاڵنەری خۆشەویستی دەکرێت ناکرێت بڵێین، ڕێگەپێدراوە یان ڕێگەپێدراوە نیە.

سواد بن غزية، رضي اللهُ عنه،  لە ڕۆژی (بەدر ) نوسا بە  رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم، زگی موبارەکی ماچکرد ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، نەیفەرموو هەڵەت کرد ناشەرعی و تاوان و گوناهت کرد ،  تەنها ئەوەندە پرسیاری فەرموو : "ما حملكَ على هذا يا سواد؟"، ئەوە بۆچی وا دەکەیت ، مەبەستت چی بوو لەم کارەت ، ئەویش بەبێ سێ و دوو فەرموی: يا رسول الله: حَضَر ما ترى، فأردت أن يكون آخر العهد بك، أن يمس جلدي جلدك، فدعا له بخير".

ئەوە دەربڕینی خۆشەویستیە لەو ساتانەدا کە نزیکی کۆچکردنی یەکجارەکیە لەم دونیا، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم  نەک ئینکاری ناکات بەڵکو پاداشتێکی گەورەی دەکات نزای خێری بۆ دەکات، ئاخر ئەو زاتە صلى الله عليه وسلم خۆی  سەرچاوە و سیمبوڵی خۆشەویستیە،  خۆی ئەزمونی خۆشەویستی گەورەی کردووە لە خزمەتی پەروەردگاری ئەعلادا  (جل جلالە).

لەم مانگەدا عاشیقانی رسول الله صلى الله عليه وسلم بە شێوازی جۆراو جۆر  خۆڕسکانە و لە کانگای دڵەکانەوە سۆز و  خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری ئازیز صلى الله عليه وسلم دەدەبڕن،  بابەکەس نەڵێیین بیدعەت کرد، هەڵەت کرد، گوناهو تاوانت کرد، مادام لە سنورەکانی شەرع دەرنەچن، لێگەڕێن ئەم وەرزە بکەین بە مانگی عیشق و خۆشەویستی، ئەو خۆشەویستیەی کانیاو و سەرچاوەی هەموو خۆشەویستیە پیرۆزەکانە، وەرزی  نوێکردنەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە بۆ ئازیز ترین و خۆشەویست ترین کەسمان بۆ پێغەمبەری سەروەر صلى الله عليه وسلم بۆ نوری چاومان بۆ ئارامی دڵمان ، خۆشەویستیەکی هەتا هەتایی هەرگیز دڵمان بە جێنەهێڵێت.