هه‌ڵویسته ڕوونه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له بۆنه و مه‌راسیمه‌كاندا ,كه پارێزه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی موقه‌ده‌سات و پێرۆزیه‌كانی میلله‌تی كورده وه‌كو مانگی چوارده دروشاوه و رووناكه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ر شانی سه‌رۆكه چونكه هه‌ڵبژێراوی میلله‌تێكه زۆربه‌ی زۆری موسڵمانه سه‌رۆك ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه باش ئه‌زانێت و هه‌موو كات دڵی مامۆستا ئایینیه‌كانی گه‌ش ئه‌كاته‌وه و پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌ویان ئه‌كات له پارێزگاری كردن له ئیسلام و مۆسڵمانان بۆ نموونه سه‌رۆك پاڵپشتی زانایان ئه‌كات له بوونی ڕێكخراوێكی كارا و چالاك ,كه پارێزگاری له مافه‌كانی مامۆستایانی ئایینی بكات.هه‌روه‌ها له كۆنگره‌كانی زانایاندا به‌شدار ئه‌بێت و ده‌ست خۆشیان لێ ئه‌كات.ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردن له سه‌ركه‌وتنی سه‌روه‌ریه‌كان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و دانانی سه‌رۆك.ئه‌م هه‌ڵویستانه له لایه‌ن به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستاندا مایه‌ی دڵخۆشی میلله‌تی كوردی موسڵمانه به گشتی و زانا ئایینیه‌كان به تایبه‌تی.
شایانی باسه ئه‌م جۆره هه‌ڵویستانه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی قووڵ و بته‌وی هه‌یه له مێِژووی گه‌لی كوردا.شۆڕشی كوردستان قه‌رزاری مه‌لا و زانایانی ئایینین .ڕابه‌رانی شۆِرشی كوردستان شێخ و مه‌لا و پیاوانی مزگه‌وت بوون.هه‌ڵویست و وتاری باوكی ڕۆحی كورد جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی زانایاندا له گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی به‌ڵگه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن.یه‌كه‌م ڕێكچه و ڕێبازی به گرنگ گرتنی كاری مه‌لا و ڕێز و پله و پایه‌ی زانایانی ئایینیه.ئێسته‌ش جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێزتان باوكی كوردن وئه‌مه ئه‌مانه‌ته به نرخه له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه.به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه و بارودۆخی ئه‌مڕۆمان شێوازی گه‌وره‌تر هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی ئایینی پێرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی.مه‌علومی جه‌نابتانه زانایانی ئایینی كوردستان ڕێكخراوێكی باوه‌ڕپێكراو و متمانه‌داری سه‌رتاسه‌ری له كوردستاندا هه‌یه.بێ گومان لێتان ڕادێت به هاوكاریه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانتان كارێك بكه‌ن مه‌لای كورد بگه‌نه ئاسته گه‌وره‌كه‌ی خۆیان.ئاستێك ,كه ڕابه‌رایه‌تیه ,پێشه‌نگی و به‌خشین ,نه‌ك پاشكویه‌تی و چاو له ده‌ستی.مه‌لای كورد هه‌ڵگری په‌یامی چاكسازی و ڕاستگویی و خه‌مخۆری و شه‌فافیه‌ته.
به بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌تان ڵێده‌خوازین به‌عه‌مه‌لی سه‌ركرده‌ومامۆستای گه‌له‌كه‌مان بین .بۆیه من وه‌ك مه‌لایه‌كی كورد ئه‌م پێشینیاره ,كه له خزمه‌تی تێكڕای چین و توێژه جیاوازاه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندایه ئه‌خه‌مه پێش چاوی به‌ڕێزتان.پێشنیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ,كه به به‌رده‌وامی خوول و كوڕ و سمنیار بكرێته‌وه بۆ كاربه‌ده‌سته باڵاكان له حكومه‌ت و حیزب ولایه‌نه سیاسیه‌كان نموونه وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كان.بۆ ئاشناكردنیان به په‌یامه پێرۆزه‌كانی ئایینی ئیسلام و مامۆستای ئایینی.كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه‌ش بخرێته ئه‌ستوی ڕێكخراوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و تێدا مامۆستایانی ئایینی وانه‌ی تایبه‌ت به‌و چه‌مكه پیرۆزانه بڵێنه‌وه.
به‌مه‌ش وڵاته‌كه‌مان پڕِ ئه‌بێت له خیرو خۆشی.مامۆستایان ده‌بنه هاوكار و چاودێری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات .حكومه‌تیش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی خێر‌و بیر میلله‌ت دڵخۆش و دڵ ئارام و پڕ له متمانه ده‌بێت به سه‌رۆكه‌كه‌ی.ئیتر به ناوی مامۆستای ئایینیه‌وه كه‌سانی دڵره‌ش و توونڕه‌و به كارناهێنرێت بۆ ته‌كفیركردنی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاكه‌مان.ئیتر كه‌سانی گه‌نده‌لًَ و ده‌ست پیس ناتوانن ماڵی میله‌ت بدزن و یاری به پاشه‌ڕۆژی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن. |