یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە   
سایتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/09/2024 : 09:56:14
قه‌باره‌ی فۆنت
(زانایان میراتگری پێغەمبەرانن)

 مەلا ئیبراهیم شێخئاودەلی (پشدەری)

لە فەرموودەی حەزرەتە عولەما میراتگرن

میراتگری پێغەمبەران زۆر بە باشی وەرگرن

لە باوکی بەشەر ئادەم تا دەگاتە خاتەمی

ئوممەتی هەر یەک بووە مەڕوانە بە ماتەمی

هەمووان بە غەم و حەسرەت ڕایانبوارد لەگەڵ ئوممەت

ئێمەش کە میراتگرین ڕادەبوێرین بە میحنەت

برام پێغەمبەرەکان چەندە ئازاریان دیوە

ئێمەش ئازار دەبینین با کەس نەڵێ نەمدیوە

ئێستا ئێمەی عولەما کە ئیتیحادی دینین

بە خۆشی و بە ناخۆشی دەبێ ئازار ببینین

بەڵام چی پێویستە بۆ یەکێتی و ئیتیحادی

دەبێ فڕێدەین بەجارێ کەللەڕەقی و عینادی

گەورە ڕەحمی بە گچکە، گچکە ڕێزی بۆ گەورە

دەبێ لەیەکتر فێربین هەتا دوایە بەم طەورە

دەبێ باش متحد بین هەروەک لە ئیتحیادین

ببینە یەک فیکر و بیر جا ئەوکاتە دڵشادین

چ لەوە گەورەترە جێنشینی حەزرەت بین

بەباشی بەڕێوە بڕۆین منتظری ڕەحمەت بین

ئەمانەتی گەورەیە لە ئەستۆی ئێمە دایە

دەبێ جێبەجێی بکەین ئەمانەتی خودایە

پێغەمبەرانی خودا ئازار و ئەزیەت‌بـین بوون

بە هەر جۆرێ ڕایان‌بوارد ئەوانە هەموویان چوون

جێنشین و جێگرین بۆ ئەم زاتە گەورانە

خۆشی و ناخۆشی ببێ بۆمە ڕوتبە و نیشانە

ڕوتبە و نیشانەی دینە کە خوا بە ئێمەی داوە

ڕوتبە لەوە گەورەتر قورئان خەبەری داوە

لە مەرحەمەتی خودا لە فەزڵی خودای کەریم

ئێمەی مەلایانی کرد ڕێبازی دینی عەظیم

ئێستا لە فەضڵی خودا کە بڵێ لە ئیتیحادم

لە هەر جێ ئەم قسە بکەی دەبێ بڵێی ئازادم

خزمەتکاری قورئان‌ بین فەرموودەی پێغەمبەری

ناڕەحەتی نابینین نە کێشە و دەردەسەری

دەبا ڕاگرین ئیتیحاد ئەم ئیتیحادەی کەوا

چەند ساڵە خوا پێیداوین بێ موشکیلە و بێ بەڵا

فڵان ڕازی نییە بە ئێمە، فڵان ڕازی نییە بە قسەمان

هەمووی پشگوێ بدەین نەیکەینە دەردی سەرمان

چەند هەن بە خودا ڕازی نین ئینکاری خودا دەکەن

هەتاکوو ڕۆژێ دادێ سەریان لە بەردی دەدەن

ئیتیحادی عولەما چاترین ڕێبازە بۆ مە

ئەوەی کە نووسیم لێرە لێکدانەوەی خۆمە