یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان لە فرۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکات    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان سمینارێک ساز دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و پەناگەیەکی ئارامە بۆ ئاوارەکان‌    *****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/08/2020 : 18:42:40
قه‌باره‌ی فۆنت
تەنیا لە ماوەی 7 مانگ 45 زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە.. ئاماژەکان چیمان پێ دەڵێن..!؟

ئاماژەکان چیمان پێ دەڵێن..!؟

.........

وەفاتی ئەو رێژە زۆرەی زاناو مامۆستایانی ئایینی كە لەماوەی حەوت مانگى رابردوو کۆچی دواییان کردووە، بۆ کۆمەڵگەی ئێمە کەلێنێن و خەسارەتێکی گەورەیە لەبەر دوو هۆکار:

یەکەم: ئەوان تەنها لەخۆیان ناڕۆن بەڵکو هەر یەکەو بەپێی ئاست و موقعی خۆی لەو خەڵکە دیندارو خواناسە دەڕوا، کە وەک مۆم بۆ خۆیان دەسوتان و روناکیان دەدایە دەوروبەرو بەمیراتی پێغەمبەرانە رۆشنایيان لە دەروون و هەستی موسڵمانان دروست دەکرد، بە وەفاتیان چرایەک لەدونیای روناکی میراتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەکوژێتەوە.

دووەم: بەدیل و جێگرەوەیان نیە یان کەمە، سەیرکە لە ماوەی حەوت مانگ ٤۵ زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە! بەڵام ماوەی ۱٠ ساڵ پترە لە کوردستان ٤۵ مەلا ئیجازەی زانستیان وەرنەگرتیە، ئەمە لەکاتێکدا ناوەندەکانی تری خوێندنی ئیسلامی لەئاست دروستکردن و پیگەیاندنی مەلاو زانای ئایینی لاوازو سستن و وەک پێویست نین، کەواتە بەو بەراوردە بێت بۆشایەکی گەورە لە ئایندەی رەوشی دینداری و کاروانی زانستی و ئاراستەی بانگەوازی راستەقینە دروست دەبێ و پڕکردنەوەی ئاسان نیە، ئەمەش دوو مەترسی گەورە بەدوای خۆی دێنێت:

۱-  دابەزینی ئاستی زانستی و نەمان و کەمبوونی شەرعزان و فەقیهو مودەریس، بەتایبەت لەسەر ئەو رێڕەوەی گەورە زانایان چوارچێوەیان بۆ داڕشتووە.

۲ - مەیدانەکە بۆ کەسانێکی کەم علم و بێ ئاست و ئادابی پیشەیی و مەعریفی دەرەخسێ، کە ئەمانەش رەنگە بە جۆرێ لەجۆرەکان زیانیان لە خزمەت زیاتر بێت بۆ کۆمەڵگە.

بۆیە هەنووکە ئەرکەکە بۆ ئەهلی علم و دڵسۆزانی رێبازی شەریعەت قوڕسترو قۆناغەکەش بە مەسئولیەت ترەو هەوڵێکی ماندوو نەناسانەو پڕ ئیخلاسی دەوێ، تا بارەکە راست بکرێتەوە.

ماوەتەوە بڵێم چەندەی رێز لە زانایانمان بگرین هەر کەمەو پەراوێز خستنی خوێندنی ئیسلامی لە کوردستان جێی خەمە، چونکە خەڵکی مونسیف و عاقڵمەند (قەدری زێڕ لای زێڕنگرە) دەزانێ پێگەی زانایان بۆ ناو خەڵک و لایەنی دەرونی و کۆمەڵایەتی و دینداری و پەروەردەو ئاراستەی کۆمەڵگەو رەوتی دینداری کورستان چەند گرنگ و گەورەو کاریگەرە..!

گەر سەیری دیرۆکی کاروانی زانایان و ئەهلی زانست بکەین، دەبینین رابەرانی رەوتی توڕاس و رێڕەوی زانست و پەیڕەوانی مەیدانی ئیسلامپەروەری چەندە پەرۆشی ئەو زيان و بۆشاییە گەورە بوونە، کە بە کۆچی زانایان لە کۆمەڵگەو ئۆمەت کەوتووە.

لەکۆتایی سەدەی یەکەم بوو پێشەوا عومەری کوڕی عەبدولعەزیز بە ئەبوبەکری کوڕی حەزم فەرموو:" هەرچی فەرمودەی پێغەمبەرە بەجوانی بنووسەوە چونکە ترسم لەدوو شت هەیە؛ یەکەمیان کۆچکردنی زانایان، دووەمیان نەمانی کۆڕی زانستی"، دەی ئەگەر ئەمە بۆ سەدەی یەکەمی ئیسلام جێگەی مەترسی بێت! دەبێ بۆ ئێستا مەترسیەکە چەند قات بێت؟ چونکە ئاوابوونی زانایان کەلێنێکی گەورەیەو ئەستەمە بە ئاسانی پڕ بکرێتەوە، وەک شێخ حەسەنی بەسڕی لەو بارەوە دەڵێت: "موت العالم ثلمة في الإسلام لا يسدّها شيء ما اختلف الليل والنهار".

پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب (رەزای خوای لەسەر بێت) لەبارەی مەرگ و کۆچباربوونی زانایان و ئەهلی علم دەفەرموێ: "موت ألف عابد أهون من موت عالم بصير بحلال الله وحرامه". چونکە کەسی عابد سەرقاڵی تەزکیەو نەجاتی نەفسی خۆیەتی، بەڵام زانا لەخەمی هیدایەت و نەجاتی خەڵکە.

یەحیای کوڕی جەعفەر دەیفەرموو: ئەگەر بمتوانیبایە لە تەمەنی خۆم هەڵگرم بۆ سەر تەمەنی ئیمانی بوخاری دەمکرد، چونکە من تەنها لەخۆم دەرۆم بەڵام بەرۆیشتنی زاتێکی وا زانستیش دەڕوات!

پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەليش دەفەرموێ: "الناس أحوج إلى العلم منهم إلى الطعام والشراب؛ لأن الطعام والشراب يحتاج إليه في اليوم مرتين أو ثلاثاً، والعلم يحتاج إليه في كل وقت".

لەسەروو هەموو ئەمانەش پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لە فەرمودەیەکی شیرینی دەفەرموێ: (إنَّ الله لا يقبض العلم انتزاعًا ينتزعه من العباد، ولكن يقبض العلم بقبض العلماء).

ئیدی فەزڵ و خزمەتی زانایان زۆرەو هەمووان منەتباری هەوڵ و خزمەتەکانیانین، چونکە زانایی زانایان وەک خۆری درەوشاوەی ئاسمانی خەڵک وایەو بەردەوام شوعلەی خێر دەخاتە سەر ناخ و دەرونیان، وەلێ هەموو کەس هەست بە گەورەییان ناکات، ئیمامی عەلی جوانی فەرمووه:

ما الفضل إلا لأهل العلم إنــهم * على الهدى لمن استهدى أدلاء

وقدر كل امرئ ما كان يحسنه * والجاهلون لأهل العلم أعــداء

ففز بعلم تـــعش حياً بـــه أبــدا * الناس موتى أهل العــلم أحياء